دوو هاووڵاتى تورك به‌ بۆردوومانى سوپاى ئیسرائیل كوژران تورکیە

نوچه‌ نێت

بزووتنه‌وه‌ى حه‌ماس له‌ راگه‌یێندراوێكدا ئاشكراى كرد، له‌ ئه‌نجامى هێرشێكى ئیسرائیل بۆ سه‌ر باشوورى لوبنان دوو هاووڵاتى توركیا كوژراون، تا ئێستاش ئه‌نقه‌ره‌ به‌ فه‌رمى هیچ لێدوانێكى نه‌داوه‌.

ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه‌ (23/تشرینى دووه‌م/ 2023) ماڵپه‌ڕى (زه‌مانى توركى) بڵاوى كرده‌وه‌، بزووتنه‌وه‌ى حه‌ماس له‌ راگه‌یێندراوه‌كه‌ى جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌، كوژرانى ئه‌و دوو هاووڵاتییه‌ توركه‌ له‌ ئه‌نجامى به‌ ئامانجگرتنى به‌رپرسێكى باڵاى بزووتنه‌وه‌ى حه‌ماس له‌ باشوورى لوبنان بووه‌. 
سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵوێستى فه‌رمى توركیا تا ئێستا حكومه‌تى توركیا هیچ لێدوانێكى له‌سه‌ر كوژرانى ئه‌و دوو هاووڵاتییه‌ نه‌داوه‌
بزووتنه‌وه‌ى حه‌ماس له‌ راگه‌یێندراوه‌كه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات ئه‌و دوو كه‌سه‌ له‌گه‌ڵ سێ كه‌سى دیكه‌ له‌ ئۆتۆمبێلێك بوونه‌، به‌و هۆیه‌وه‌ كوژراون.
په‌یامنێرى كه‌ناڵى مه‌یادین رایگه‌یاند سوپاى ئیسرائیل به‌ مووشه‌ك هێرشى كردۆته‌ سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌.
له‌دواى هێشه‌كانى مانگى حزبوڵاى لوبنانى بۆردوومانى ئیسرائیلى ده‌ست پێكردووه‌، له‌به‌رانبه‌ردا سوپاى ئیسرائیل به‌ به‌رده‌وامى وه‌ڵامى بۆردوومانه‌كانى ئیسرائیل ده‌داته‌وه‌.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین