قوباد تاڵەبانی: نێچیرڤان بارزانی سەرکردەیەکەی نێودەوڵەتی و خاوەن دیدگایە
نوچە نێت:
جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە وەرگرتنی باڵاترین مێدالیای ئیتاڵیا لە سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکات و دەڵێت، شێوازی سیاسەتکردنی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی بۆ ناوچەکە "زۆر گرنگ و پێویستە".
ڕۆژی چوارشەممە (2026/07/08) قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا پیرۆزبایی لە سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کرد بە بۆنەی وەرگرتنی مێدالیای ڕێزلێنانی ئەستیرەی ئیتاڵیا بە پلەی "سوارچاکی خاچی مەزن".
هاوکات قوباد تاڵەبانی لە پەیامەکەیدا گوتیشی، "بەندە و هەموو ئەوانەی لە نزیکەوە دەیناسین، شاهیدی بۆ دەدەین کە هەمیشە هەوڵ دەدات کێشەکان لە ڕێگەی گفتوگۆ و لێکتێگەیشتنەوە چارەسەر بکات". هەروەها سەرۆک نێچیرڤان بارزانی بە “سەرکردەیەکی نێودەوڵەتی و خاوەن دیدگا وەسف دەکات.
سەبارەت بە شێوازی کارکردنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوە کردووە و دەڵێت، "ئەم شێوازە سیاسەتکردنەی بەڕێزیان بۆ کوردستان، عێراق و ناوچەکە کە پڕە لە ململانێ و ناکۆکیی توند و نا پێویست، زۆر گرنگ و پێویستە".a
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment