سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان: مامۆستایانى كوردستان شایسته‌ى خزمه‌ت و گوزه‌رانێكى باشترن
نوچه‌نێت
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 15ى ئایار به بۆنه‌ى ساڵیادى دامه‌زراندنى یه‌كێتى مامۆستایانى كوردستان، نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان په‌یامێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یتى:
په‌نجا و نۆیه‌مین ساڵیادى دامه‌زراندنى یه‌كێتیى مامۆستایانى كوردستان به گه‌رمى له ته‌واوى مامۆستایانى خۆشه‌ویستى كوردستان پیرۆز ده‌كه‌م، هیواى سه‌ركه‌وتنیان بۆ ده‌خوازم. ئه‌رك و خه‌باتى په‌روه‌رده‌یى و خزمه‌تى گه‌وره‌یان بۆ نه‌وه‌كانى كوردستان، به‌رز و به پێزانینه‌وه هه‌ڵده‌سه‌نگێنین.
مامۆستایانى كوردستان له هه‌موو قۆناغه‌كاندا له‌خۆبوردووانه و به دڵسۆزى ڕۆڵى به‌رچاو و گه‌وره‌یان له په‌روه‌رده‌كردن و پێگه‌یاندن و فێركردنى نه‌وه له‌دواى نه‌وه‌ى كوردستاندا گێڕاوه و له دۆخ و ڕۆژگاره سه‌خته‌كان و له نه‌بوونیشدا له خزمه‌ت و په‌روه‌رده‌كارى به‌رده‌وام بوون و ڕێگه‌یان نه‌داوه پرۆسه‌ى خوێندن بوه‌ستێت، بۆیه هه‌میشه مایه‌ى سوپاس و ده‌ستخۆشى و ڕێز و ستایشن.
په‌روه‌رده‌ى دروست كۆڵه‌كه و بنه‌ماى سه‌ره‌كیى هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كى به‌ئاگا و زیندوو و پێشكه‌وتووه كه مامۆستایان ڕابه‌رایه‌تى ده‌كه‌ن. ئێستا و داهاتووى نه‌وه‌كان ئه‌مانه‌تى مامۆستایانه و دووپاتى ده‌كه‌ینه‌وه كه مامۆستایانى كوردستان شایسته‌ى خزمه‌ت و گوزه‌رانێكى باشترن و ده‌بێ هه‌موو مافێكیان پارێزراو بێت.
سڵاو له مامۆستایانى خۆشه‌ویستى كوردستان و یادى دامه‌زراندنى یه‌كێتییه‌كه‌یان پیرۆز و شكۆدار بێت.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2021/5/15
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment