ئەرمینیا: هەنگاوەکانمان دەکەینە کردەیى لەگەڵ تورکیا تورکیە

نوچەنێت

سەرۆک وەزیرانى ئەرمینیا رایگەیاند، لە چوارچێوەى گفتوگۆى دوولایەنەمان کاتى ئەوە هاتووە هەنگاوى گەورەتر و کردەیى لەگەڵ تورکیا تر بنێین، دەشڵێت.

رۆژى پێنجشەممە (2025/12/25) ماڵپەڕى (ئەنادۆڵ) بڵاوى کردەوە، نیکول باشینیان، سەرۆک وەزیرانى ئەرمینیا لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانى لە وەڵامى پرسیارێکدا سەبارەت بە قسەکانى ئەردۆغان لەسەر پەیوەندیەکانى یەریڤان و ئەنقەرە لە ساڵى داهاتوو راگەیاند، کاتى ئەوە هاتووە هەنگاوەکانى نێومان لە سیمبوولى بیکەین بە هەنگاوى کردەیى، هیواخوازم ئەو هەنگاوانە لەگەڵ تورکیا بێتەدى.

سەبارەت بە رێڕەوى ترەمپ بۆ ئاشتى و ئاوەدانى نێودەوڵەتى، یاخود ئەوەى پێى دەگوترێت رێڕەوى زەنگزور، باشینیان ئاماژە بەوە دەکات، ئەرمینیا و ئەمەریکا پەیمانیەمایەکمان ئامادەکردووەى وردەکارییە ستراتیژییەکانى ئەو رێڕەوەى تێدایە.

سەرۆک وەزیرانى ئەرمینیا باسى لەوەش کرد، لە شەش مانگى یەکەمى ساڵى داهاتوو ئەو پڕۆژەیە دەردەکەوێت، کە ئەگەرى بەهێز ئەوەیە لە هەنگاوى یەکەم لەو چوارچێوەیە پڕۆژەى رێڕگەى ئاسانی دەست پێدەکرێت، یەریڤانیش کار لەسەر دەستەبەرکردنى ژێرخانێکى نوێ و پێداویستى تەکنەلۆژى پێشکەوتوو لە رێڕەوە سنوورییەکان و گومرگیەکان ئامادە دەکات.

بەگوتەى باشینیان ئەو ئامادەکارییانە خزمەتى سنوورەکانى ئەرمینیا لەگەڵ ئازەربایجان و جۆرجیا و ئێران و تورکیا دەکات، هیواخوازم لە هەنگاوەکانى داهاتووى نزیک پەرە بە پەیوەندیی پازرگانى دوو لایەنە لەگەڵ ئازەربایجان جێگیربوونى هەناردەى کاڵا بۆ ئەو وڵاتە بکات.

لە مانگى ئابى (2025) ئیلهام علیێڤ، سەرۆکى ئازەربایجان و باشینیان راگەیاندێکى هاوبەشیان لە لوتکەى سێقۆڵى لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ئەمەریکا لە کۆشکى سپى بەناوى نەخشە رێگەیەک لە پێناوى ئاشتى لەنێوان هەردوو وڵات راگەیاند، رێگەى ترەمپ بۆ ئاشتى و خۆشگوزەرانى نێودەوڵەتى لەو راگەیاندنە بوو.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین