یۆنان و ئیسرائیل هەوڵی زیاتر دەدەن بۆ کەمکردنەوەی هەژموونی تورکیا عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

ئیسرائیل و یۆنان هاوکارییە سەربازییەکانیان لە دژی تورکیا فراوانتر دەکەن، لەدوای کۆبوونەوەی چەند ڕۆژەی رابردووی وەزیرانی بەرگریی هەردوو وڵات، بڕیارە لەنێوان سنووورەکانی تورکیا و یۆنان بەبڕی (3,5) ملیار یۆرۆ پێنج جۆر لە سیستەمی چەکی بەرگریی جێگیر بکەن.

ءئەمڕۆ پێنجشەممە (2026/1/22) ماڵپەڕی (حوریەت) بڵاوی کردەوە، ئیسرائیل کاتز وەزیری بەرگریی ئیسرائیل سەردانی ئەسینای پایتەختی یۆنان دەکات و لەلایەن نیکۆس دێندیاس هاوتا یۆنانییەکی پێشوازی لێکرا، دوای کۆبوونەوەیان میدیای ئەسینا رایگەیاند، لە کۆبوونەوەکە هەردوولا رێککەوتن لەسەر دامەزراندنی پێنج جۆر سیستەمی بەرگریی ئاسمانی بەبڕی (3,5) ملیار یۆرۆ لە نێوان سنوورەکانی یۆنان و تورکیا. هاوکات ساڵی ڕابردوو یۆنان بەبڕی (691) ملیۆن یۆرۆ چەند جۆرە سیسیتەمێکی بەرگریی ئاسمانی لە ئیسرائیل کڕی.

ئەو ماڵپەرە یۆنانییە ئاشکرای دەکات، ناوی رێککەوتنە کراوە بە "قەڵغانی ئەکیل"، هەروەها بڕیارە بەدرێژایی سنوورە وشکانییەکانی هاوتەریب لەگەڵ تورکیا و ڕووباری ئێڤرۆس و دەریای یجە و ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست ئەو چەکانە دابمەرزێندرێت.

باس لەوەش دەکرێت، هەر لەو کۆبوونەوەیەدا هەر دوو وڵات پێداگیربوونە لەوەی لەمەوبەدوا  دانوستاندنەکان خێراتر بکەن  بەمەبەستی کرینی سیستەمی مووشەکی جۆری باراک ئێم ئێکس، چەکەکانی دیڤیدز سلینگ و سپایدەر و سیستەمی ڕادار لە ئیسرائیل. 

جێگەی باسە، بۆ کەمکردنەوەی ئەژموونی تورکیا لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست دامەزراندنی هێزێکی سەربازیی هاوبەش، لە (22)ـی کانوونی دووەمی (2025)، لوتکەی سێ قۆڵی بە بەشداری بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل و کیریاکۆس میتسۆتاکیس سەرۆکوەزیرانی یۆنان و نیکۆس کریستۆدۆلیدس سەرۆکی قوبرسی باشوور بەرێوەچوو تورکیاش ئەم رێککەوتنە وەک هەرەشەیەکی جددیی بۆ سەر سنووری وڵاتەکەی دەزانێت.  

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین