ئیسرائیل هەوڵەکانى بۆ دروستکردنى بەریەکى نوێ دەست پێدەکات
نوچەنێت
ئەمڕۆ دووشەممە (2026/2/23) ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاوى کردەوە بنیامین ناتەنیاهۆ رایگەیاند، ناریندرا مۆدى، سەرۆک وەزیرانى هیندستان سەردانى ئیسرائیل دەکات بۆ بەهێزکردنى پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان و فراوانکردنى تۆڕى هاوپەیمانى هەریمى، سەرۆک وەزیرانى ئیسرائیل ئەو سەردانە بە گرنگ دەزانێت.
بنیامین ناتەنیاهۆ، سەرۆک وەزیرانى ئیسرائیل جەخت لەسەر ئەوەش دەکاتەوە، دیدگایى فراوانترکردنى سیستەمى هاوپەیمانییەکان لەناو رۆژهەڵاتى ناوەڕاست هندستان و چەند وڵاتێکى عەرەبى و ئەفریقى و یۆنان و قوبڕس و وڵاتانى دیکەى ئاسیا دەگرێتەوە، ئامانج لەو هاوپەیمانییە بەرەنگاربوونەوەى بەرە توندڕەوەکانە لەو ناوچەیە، چ بەرەى توندڕوى سوننى بێت، یان شیعى، ئەوەش لە رێگەى بەهێزکردنى هەماهەنگییە لەگەڵ وڵاتانى میانڕەو کە هاوبەشن لەگەڵ ئیسرائیل لە بەرژەوەندییە ئابوورى و ئەمنییەکان.
ناتەنیاهۆ ئاماژەى بەوەش کرد ئەو سەردانەى مۆدى بۆ زنجیرەیەک بڕیارى کردەییە بۆ بەهێزکردنى هەماهەنگى ئابوورى و ئەمنى و سیاسى، کە رەنگدانەوەى لەسەر پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان بۆ دووبارە داڕشتنەوەى هاوسەنگى هێزەکان و هاوپەیمانییەکان لەو ناوچەیە دەبێت.
سەرۆک وەزیرانى ئیسرائیل دەشڵێت، ئەو هاوبەشییە ئیسرائیل دەخاتە ناو دڵى تۆڕى هاوپەیمانییە نوێکان و بەستنەوەى بەرژەوەندى ئابوورى بە هاوکارى هەماهەنگى تەکنەلۆژى و ئەمنی لە بازنەیەکى فراوانترى هەرێمى.
سەرۆک وەزیرانى ئیسرائیل دەشڵێت، سەردانى مۆدى تەنیا رووداوێکى دوو قۆڵى نییە، بەڵکوو جووڵێنەرى ستراتیژیییە بۆ دووبارە داڕشتنەوەى نەخشەى هەرێمى و بەستنەوەى بەرژەوەندییەکانى ئیسرائیل بە لایەنە هەرێمى و وڵاتە میانڕەوەکان.
ناتەنیاهۆ دەشڵێت، ئیسرائیل کار لەسەر داڕشتنەوەى بەرەیەکى نوێى دژ بە بەرەى شیعەى داڕوخا و بەرەى سوننى پێکهاتوو.
حکومەتى ئیسرائیل چوارچێوەى کارى هەماهەنگى لەگەڵ هندستان تاوەکوو (2029) بوارەکانى زیرەکى دەستکرد و ئاسایشى ئەلیکترۆنى چەند بوارێکى دیکە دەگرێتەوە، بۆ ئەوەش تیمى هاوبەشى دامەزراندووە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment