ئه‌ردۆغان كوژرانى به‌رپرسێكى باڵاى په‌كه‌كه‌ى راگه‌یاند
نوچه‌نێت
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 17 ئایار ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكى توركیا له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى كوژرانى سۆفى نوره‌دین راگه‌یاند كه به به‌رپرسى گشتى په‌كه‌كه له سووریا وه‌سفى ده‌كات.
ئه‌ردۆغان باس له‌وه ده‌كات كوژرانى سۆفى نوره‌دین له میانه‌ى ئۆپراسیۆنێك بوو له ناو خاكى عێراق، نوره‌دین به‌وه وه‌سف ده‌كات كه بڕیارى كوشتنى ئه‌و 13 توركه‌ى له گارا داوه.
له مێژووى په‌كه‌كه سۆفى نوره‌دین كۆمه‌ڵێك به‌رپرسیارێتى گرنگى هه‌بووه، تا ئێستا راگه‌یاندنه‌كانى په‌كه‌كه هیچ لێدوانێكیان له‌سه‌ر زانیارییه‌كانى ئه‌ردۆغان نه‌داوه.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى كه میدیاكانى توركیا بڵاویان كردووه‌ته‌وه نوره‌دین سۆفى" له‌راگه‌یاندنى په‌كه‌كه به‌مشێوه‌یه ناوى هاتووه" له ئۆپراسیۆنێكى تایبه‌تى هه‌واڵگرى توركیا كوژراوه و جگه له‌مه هیچ زانیاریه‌كى تر بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه.
ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى 24 هه‌به‌رى توركى"a 24haber"هه‌ندێك زانیارى له‌سه‌ر ژیانى نوره‌دین بڵاوكردووه‌ته‌وه له‌وانه مێژووى په‌یوه‌ندیكردنى به په‌كه‌كه بۆ ساڵى 1990 ده‌گه‌ڕێته‌وه. ناوى راسته‌قینه‌ى محه‌مه‌د خه‌لیفه‌یه. سه‌ره‌تا له ناوچه‌ى هه‌كارى و دواتر له ناوچه‌كانى تر‌ى توركیا له شه‌ڕه‌كانى په‌كه‌كه‌دا به‌شدار بووه.
له‌ساڵى 2009 له شوێنى باهۆز ئه‌رداڵ ده‌بێته فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌كانى پاراستنى گه‌ل "هه‌په‌گه". دواتریش له‌گه‌ڵ هه‌ڵگیرسانى جه‌نگى سووریا ده‌چێته سووریا و هاوكارى هێزه كوردییه‌كانى ئه‌وێ ده‌كات. رۆژنامه‌ى "جسر" كه رۆژنامه‌یه‌كى سوورییه و له پاریس ده‌رده‌چێت پێشتر هه‌ندێك زانیارى له‌سه‌ر نوره‌دین بڵاوكردووه‌ته‌وه، له‌وانه مێژووى په‌یوه‌ندیكردنى به په‌كه‌كه بۆ ساڵى 1986 ده‌گه‌ڕێته‌وه و خۆى له دایكبووى گوندێكى قامشلۆیه به ناوى "كرباوى".
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment