كازمى پێنج وه‌زیرى كابینه‌كه‌ى ده‌گۆڕێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ره‌حم عه‌بوودى ئه‌ندامى ده‌سته‌ى گشتى ره‌وتى حیكمه‌ ئاشكراى ده‌كات، مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق بڕیارى گۆڕینى پێنج وه‌زیرى حكومه‌ته‌كه‌ى داوه‌ و له‌ یه‌كه‌م دانیشتنى دواى جه‌ژن له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ داوایه‌ك ئاراسته‌ى په‌رله‌مانى عێراق ده‌كات.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 18ى ئایار ره‌حیم عه‌بوودى ئه‌ندامى ده‌سته‌ى گشتى ره‌وتى حیكمه‌ له‌ لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى كه‌ له‌ ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى عێراقى بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، ئاشكراى كردووه‌ كازمى بڕیارى داوه‌ هه‌ر یه‌كه‌ له‌ وه‌زیرى ته‌ندروستى، كشتوكاڵ، پیشه‌سازى، دارایى، بازرگانى بگۆڕێت.

عه‌بوودى ده‌ڵێ، "له‌ یه‌كه‌م دانیشتنى دواى جه‌ژن كازمى داوایه‌ك بۆ گۆڕینى ئه‌و وه‌زیرانه‌ ئاراسته‌ى په‌رله‌مان ده‌كات" روونیشى ده‌كاته‌وه‌ به‌ دوو جار وه‌زیره‌كان ده‌گۆڕدرێن، سه‌ره‌تا هه‌ر یه‌كه‌ له‌ وه‌زیره‌كانى ته‌ندروستى و كشتوكاڵ و پیشه‌سازى ده‌بێت، دووه‌م جاریش وه‌زیرى دارایى و بازرگانى ده‌گۆڕدرێن.

ره‌حیم عه‌بودى له‌ به‌شێكى ترى قسه‌كانى باس له‌وه‌ ده‌كات ئه‌م گۆڕانكارییه‌ له‌ لایه‌ن هاوپه‌یمانى سائیروون گه‌ڵاڵه‌ كراوه‌، له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران پاڵپشتى ده‌كات.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین