وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا ره‌خنه‌ له‌ لێدوانێكى ئه‌ردۆغان ده‌گرێت هەواڵ

نوچه‌نێت

دواى ئەوەى رۆژى دووشه‌ممەى رابردوو رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆمارى توركیا هێرشى كردە سەر جۆ بایدنى سەرۆكى ویلایەتە یەكگرتووەكانى ئەمریكا، له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته‌كانى له‌باره‌ى دۆسیه‌ى ئیسرائیل و فه‌ڵه‌ستین، گوتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى ئەمریكا ره‌خنه‌ له‌ سه‌رۆكى توركیا ده‌گرێت و به‌ "دژه‌ سامى" ناوى ده‌بات.

دوێنێ سێشەممە (١٨)ى ئایار ماڵپەڕى كەناڵى (حوڕە) بڵاوى كردەوە، نید پرایس گوتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى ئەمریكا لە لێدوانێكى دا وه‌ڵامى ئه‌ردۆغان ده‌داته‌وه‌ و ده‌ڵێ، "لێدوانەكانى ئەو دوایەى ڕەجەب تەیب ئەردۆغانى سەرۆك كۆمارى توركیا سەبارەت بە گەلى جوو دژە سامییه‌" لە بەشێكى ترى لێدوانەكەى داواى كرد هه‌ر لایه‌ك خۆ لەهاندان به‌ دوور بگرێت كە دەبێتە زیادبوونى توندوتیژى لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست.

هەروەها لە درێژەى لێدوانەكەى پرایس ده‌ڵێ، "زمانى دژەسامى جێگەى نابێتەوە، ویلاتە یەكگرتووەكانى ئەمریكا بە هەموو جۆرێك پابەندە بە دژایەتیكردنى دژە سامى، ئێمە زۆر بە ڕژدى مامەڵە لەگەڵ توندوتیژى دەكەین".

رۆژى دووشەمەى رابردوو رەجەب تەیب ئەردۆغان له‌ لێدوانێكى دا ره‌خنه‌ى له‌ سه‌رۆكى ئه‌مریكا گرت و به‌وه‌ تۆمه‌تبارى كرد كه‌ چه‌كى نوێى به‌ ئیسرائیل داوه‌ بۆ ئه‌وه‌ى هێرش بكاته‌ سه‌ر غه‌زه‌.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین