نێچیرڤان بارزانى : با یادى شۆڕشى گوڵان هاندەری زیاترمان بێت بۆ تەبایی و پێکەوەیی و یه‌كترقبووڵکردن
نوچه‌نێت
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 26ى ئایار نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان په‌یامێكى له یادى شۆڕشى گوڵان بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا دووپات له‌سه‌ر گرنگى ته‌بایى و پێكه‌وه‌یى و یه‌كترقبووڵكردن ده‌كاته‌وه.
له به‌شێكى په‌یامه‌كه‌ى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ده‌ڵێ، "با ئه‌م یاده هاندەری زیاترمان بێت بۆ تەبایی و پێکەوەیی و یه‌كترقبووڵکردن، چاوەڕوانیم لە هەموو کادیر و ئەندام و لایەنگرانی دڵسۆزی پارتی دیموکراتی کوردستان، وەک هەمیشە خەمخۆری و دڵسۆزی و ڕۆڵی کاریگەریانە لەم پێناوه‌دا، تا گه‌یشتن به هه‌موو ماف و خه‌ونه‌كانى گه‌لى كوردستان".
دەقی پەیامی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان:
ئه‌مڕۆ به ڕێز و شكۆوه یادى ٤٥ ساڵەی هەڵگیرسانی شۆڕشی گوڵان ده‌كه‌ینه‌وه كه درێژەپێدەری شۆڕشی مه‌زنى ئەیلوول بە ڕابەرایەتیی بارزانیی نەمر و هەڵقوڵاوی واقیعی مێژوویی و وەڵامدەرەوەی خواست و ئومێدی گه‌لى كوردستان بوو.
شۆڕشی گوڵان، شۆڕشی هه‌ستانه‌وه، به‌ره‌نگارى، ئازادى، فرەدەنگی و فرەڕەنگیی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازیی گەلى كوردستانه کە ئاکامەکەی پێکهێنانی بەرەیەکی یەکگرتووی لایەنە کوردستانییەكان و سەرخستنی ڕاپەڕینی ١٩٩١ بوو.
با ئه‌م یاده هاندەری زیاترمان بێت بۆ تەبایی و پێکەوەیی و یه‌كترقبووڵکردن، چاوەڕوانیم لە هەموو کادیر و ئەندام و لایەنگرانی دڵسۆزی پارتی دیموکراتی کوردستان، وەک هەمیشە خەمخۆری و دڵسۆزی و ڕۆڵی کاریگەریانە لەم پێناوه‌دا، تا گه‌یشتن به هه‌موو ماف و خه‌ونه‌كانى گه‌لى كوردستان.
سڵاو و دروود له گیانى پاكى شه‌هیدان، سه‌رى ڕێز و نه‌وازش له به‌رده‌میاندا داده‌نوێنین.





0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment