رۆژهەڵاتناسێکی رووس: گومانمان نییە هەژموونی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەرەو لاوازییە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

رۆژهەڵاتناسێکی رووس دەڵێت گومانمان لەوە نییە کە بوونی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەرەو لاوازییە، بەڵام هۆکاری ئەو لاوازییە رووسیا و چین نین!

ئیلینا سۆبۆنینا، توێژەری سیاسی و رۆژهەڵاتناس، بە ڕۆژنامەی "گازێتا رو"ی رووسی وتووە "ویلایەتە یەکگرتووەکان فێڵبازە، بە تەواوی رۆژهەلاتی ناوەڕاست بەجێ ناهێڵێت، بەڵام لاوازبوونی پێگەیان لەو ناوچەیە بێگومان ڕوودەدات، ئەمەش پەیوەندی نییە بە رووسیا و چینەوە، بەڵکو هۆکارەکانی ئابوورین".

سۆبۆنینا ئاماژەی بەوە کردووە کە ئێستا وەکوو جاران ئەمریکا پشت نابەستێت بە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و زیاتر لە جاران پشت بە خۆی دەبەستێت ئەگەر بەشێوەیەکی سنوورداریش بێت، بە تایبەت لە بەرهەمهێنانی ناوخۆیی سووتەمەنیدا.

سۆبۆنینا دەڵێت رووسیا توانیویەتی جارێکی دیکە بگەڕێتەوە بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ بەهێزکردنی پێگەی خۆی لەو ناوچەیە، بە تایبەت لە سووریا، بەڵام هێشتا بەراورد بە بوونی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، گەڕانەوەی رووسیا بچووکە و بۆ ئاییندەی نزیک نابێتە هۆی بێزارکردنی ئەمریکا.

رۆژهەڵاتناسە رووسەکە دەڵێت، "دۆخەکە بۆ چینیش هەر بەو جۆرەیە، هەرچەندە چین بەراورد بە رووسیا، چالاکترە لە ڕۆژهەلاتی ناوەڕاستدا، بەڵام هێشتا ئەمریکا لە چین زاڵترە لەڕووی ژمارە، لەڕووی سەربازی و لەڕووی سیاسیشەوە".

سه‌رچاوه‌: ئارتى

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین