ئەمریکا جارێکی دیکە کۆرۆنا دەکاتەوە بابەتی فشار لەسەر چین تەندرووستی

نوچه‌نێت

تۆم فوودی نووسەری بەریتانی لە وتارێکیدا دەڵێت ئەمریکا رێکخراوی تەندروستیی جیهانی ناچاردەکات جارێکی دیکە لێکۆڵینەوە بکاتەوە لەسەر چۆنێتی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەوەش بۆ فشاردانانە لەسەر چین.

لە وتارەکەدا هاتووە، "ئەمریکا بەردەوامە لە بە سیاسیکردنی ڤایرۆسەکە و رێكخراوی تەندروستیی جیهانی، ئەوەش بە دووبارە لێدانەوەی شانۆی تیۆری پیلانگێڕی و ئەگەری دزەکردنی ڤایرۆسەکە لە تاقیگەی ووهان و گومانەکانی پەیوەست بە شوێنی سەرهەڵدانی ڤایرۆسەکە ".

نووسەرەکە دەڵێت ئەگەر جیهان دەیەوێت رێکخراوی تەندروستیی جیهانی بە رێگایەکی دروست کارەکانی بکات، دەبێت ئەمریکا واز لەوە بهێنێت ئەو رێکخراوە بکاتە قوربانی ئامانجەکانی خۆی.

لە وتارەکەدا هاتووە، "رێکخراوی تەندروستیی جیهانی لێکۆڵینەوەی کرد و ئەنجامەکانی بڵاوکردەوە، کەچی خێرا ئەمریکا ئەنجامەکانی رەتکردەوە، چونکە لەگەڵ بۆچوونی ئەمریکا یەکی نەدەگرتەوە".

نووسەرەکە کە شرۆڤەکاری سیاسی و پەیوەندییە نیودەوڵەتییەکانە و زیاتر لە دۆسیەی سیاسیی ناوچەی رۆژهەڵاتی ئاسیا کاردەکات، ئاماژەی بەوەش کردووە کە واشنتن بە نیازی کۆکردنەوەی کۆدەنگیی سیاسییە بۆ لۆمەکردنی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی و داوای گۆڕانکاری و چاکسازی دەکات لەو رێکخراوەدا.

نووسەرەکە دەشڵێت، "هەوڵە بەردەوامەکانی ئەمریکا لەبارەی چیرۆکی سەرهەڵدانی پەتای کۆرۆنا بنەمای زانستییان نییە، بەڵکو زیاتر وەکو رۆمانێکی خەیاڵین و ئامانجەکە زیاتر ئاراستەکردنی زۆرترین سەرکۆنە کردنە بۆ چین".

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین