پارێزگارى هەولێر دەستگیرکردنى هونەرمەندێک ڕەتدەکاتەوە کوردستانی

نوچەنێت:

دواى بڵابوونەوەى هەواڵى دەستگیرکردنى هونەرمەندێک لە تۆڕى کۆمەڵایەتیى فەیسبووک، کە لە شوێنە گشتییەکان گۆرانى دەڵێ، نووسینگەى پارێزگارى هەولێر ئەو هەواڵە ڕەتدەکاتەو و دەشڵێت، "ئەو هونەرمەندە و هەموو هونەرمەندانی تری وەك ئەو ئازادن لە سەرشەقام و لەشوێنە گشتییەکان کاری هونەری پێشکەش بکەن."

ده‌قی روونكردنه‌وه‌ی نووسینگه‌ی پارێزگاری هه‌ولێر:

دوای ئەوەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرایەوە، گوایە ئەو هونەرمەندەی ماوەیەکە لەشاری هەولێر لە شوێنە گشتییەکان دەستی بە کاری هونەری سەرشەقام کردووە و گۆرانی دەڵێت: لەلایەن پۆلیسەوە دەستیگر کراوە، هەموو لایەك دڵنیا دەکەینەوە کە دەستگیر نەکراوە، ئەو هونەرمەندە و هەموو هونەرمەندانی تری وەك ئەو ئازادن لە سەرشەقام و لەشوێنە گشتییەکان کاری هونەری پێشکەش بکەن و کەس بۆی نییە رێگریان لێبکات و ھەموو کارێکی ھونەری و ھونەرمەندان لای ئێمە رێزلێگیراوە.

نووسینگەی پارێزگاری هەولێر

(28-5-2021)

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین