ئومێد خۆشناو: فرسەت سۆفى نموونەى دادپەروەرى و دەستپاکى بوو کوردستانی

نوچەنێت:

لە ساڵیادى کۆچى دوایی د. فرسەت سۆفى، پارێزگارى پێشووى هەولێر، ئومێد خۆشناو دەڵێت، "د. فرسەت سۆفى نموونەیەک بوو، ژیانى خۆى بۆ دادپەروەرى و دەستپاکى تەرخانکرد."

ئمڕۆ پێنجشەممە (18)ى تشرینى دووەم (2021)، لە ساڵیادى کۆچى دوایى، د. فرسەت سۆفى، پارێزگارى پیشووى هەولێر، بەشێک لە بەرپرسان و فەرمانبەرانى دامودەزگاى حکومى سەردانى گڵکۆکەیان کرد.

ئومێد خۆشناو، پارێزگارى ئێستاى هەولێر لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەنووسیدا لەسەر گڵکۆى د. فرسەت سۆفى، ڕاگەیاند، "18ی تشرینى دووەم بۆ هەولێر، حکومەت و کوردستان رۆژێکی خەمناکە، د.فرسەت دیاردەیەک بوو، نموونەیەک بوو کە وەکو کوڕە هەژارێک لە گوندێکی دوورەدەست ببێتە ئەستێرەیەک لەناو حیزب، حکومەت و کۆمەڵگەکەی."

پارێزگارى هەولێر گووتیشى، "کە کۆچى دواییکرد، کۆمەڵگەیەکى خەمگین کرد بە هەموو دەنگ و ڕەنگە جیاوازەکانییەوە."

جێگەى ئاماژەپێدانە، دواى تووشبونى بە نەخۆشى کۆرۆنا، لە (18-11-2020) لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانى تورکیا کۆچى دواییکرد.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین