خاوەنى ئەو کافتریایەى سرودى بەعسى لێدەدا دەستگیرکرا کوردستانی

نوچەنێت:

پارێزگارى هەولێر لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "ئەو کافترایایەى سرودى بەعسى لێدابوو دابخرێ و خاوەنکەى دەستگیر بکرێت."

ئەمڕۆ چوارشەممە (17)ى تشرینى دووەم (2021)، دواى ئەوەى کە لەنێو کافتریایى (پەرمى جیانۆ) لە شارى هەولێر بەئاشکرا "سرودى ڕژێمى بەعس بەخش دەکرا"، بە بڕیارى پارێزگارى هەولێر خاوەنەکەى دەستگیرکرا و کافترایاکەش داخرا.

نووسینەگەى پارێزگارى هەولێر  لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "هاوشاریانى سنوورى پارێزگاکەمان دڵنیادەکەینەوە، ئەوانەى ئەمجۆرە کارانە دەکەن، بەمەبەست و دوور لە هەموو بەهایەکى نیشتیمانى و نەتەوەیی و پیرۆزى خوێنى شەهیدان و تێکۆشانى گەلەکەمان، تەنها مەبەستیان ناڕەحەتکردنى هاوڵاتییانە."

هەروەک لە ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، بە هیچ شێوەیەک ئەو جۆرە کارانە قبووڵناکەن و " ڕووبەڕووى ڕێکارى یاسایی و سزادان دەکرێنەوە."

ئەم بڕیارە لە کاتێکدایە، بەپێى ئەو گرتە ڤیدیۆیانەى لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاوبۆتەوە، کافتریای پەرمى جیانۆ بە ئاشکرا سردوى رژێمى بەعس لێدەدا دەکات.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین