ئەمساڵ زۆرین پڕۆژە لە سلێمانى ئەنجام دەدرێت کوردستانی

نوچەنێت:

بەپێى وتەى بەڕێوەبەری گشتی وەبەرهێنانی سلێمانی، ئەمساڵ ژمارەیەکى زۆرى پڕۆژە لە سلێمانى ئەنجام دەدرێت، هەروەها دەشڵێت، تەنها لەشەش مانگى یەکەمى ئەو ساڵ، (6) پڕۆژەى وەبەرهێنان مۆڵەتیان پێدراوە، (10) پڕۆژەى تر لە قۆناغى مۆڵەت پێدانن.

عەزیز سەعید، بەڕێوەبەری گشتی وەبەرهێنانی سلێمانی بە خەندانى راگەیاند، ژمارەى پڕۆژەکانى وەبەرهێنان لە پارێزگاى سلێمانى بە بەراورد بە ساڵى ڕابردوو زیاترە، ئاماژەش بەوەش دەکات، زۆرترین پێشکەشکردن و مۆڵەت پێدانی پڕۆژەکان دەکەوێتە شەش مانگی کۆتایی ساڵ، رێژەى پڕۆژەکان بۆ دوو بەرامبەر بەرز دەکاتەوە.

ئەو پڕۆژانەى مۆڵەتییان پێدراوە، زیاتر لە بوارەکانى پیشەسازی، کشتوکاڵی و گەشتوگوزارین و تەندروستی و بازرگانی لە خۆ دەگرێت. عەزیز سەعید ڕاشیگەیاند،  لەسەرەتای ئەمساڵەوە (6) پرۆژە لە پارێزگاى سلێمانى مۆڵەتییان وەرگرتوە و (230) پرۆژەى تریش بۆ پێدانى مۆڵەت کاریان تێدا دەکرێت.

کەمبوونەوەى زەوى و رۆتینى فەرمانگە حکوومییەکان لە دەستەى گشتیى وەبەرهێنان لە هەولێر، بە وتەى بەڕێوەبەرەی وەبەرهێنانی سلێمانی، بە یەکێک لە گرفتەکانى بەردەم پڕۆژەکانى وەبەرهێنان لە سلێمانى ناو دەبات.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین