پێشمەرگەیەکی حیزبی ديموکراتی کوردستان خۆی کوشت
نوچهنێت
ئەمڕۆ یەکشەممە ٣٠ ئایاری ٢٠٢١، تۆڕی میدیایی "ڕووداو" بڵاوی کردەوە، گوتەبێژی تەندروستیی کۆیە راگەیاند، کاتژمێر 5:30 خولەکی ئێوارەی رۆژی شەممە تەرمی کەسێک گەیێندراوەتە پزیشکی دادی کۆیە، کە شوێنەواری فیشەک بەسەرییەوە بووە.
ئەو کەسەی خۆی کوشتووە ناوی محەمەد ئەحمەد خدر "محەمەد خنکاڵی" بووە و دانیشتووی یەکێک لە کەمپەکانی دیموکراتەکان لە قەزای کۆیە بووە.
ئەو کەسە بە فیشەک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە و بەپێی زانیارییەکان ماوەی چەند ساڵێکە بە دەست نەخۆشیی درێژخایەنەوە دەناڵێنێت.
بەگوێرەی رووداو، ئەو پێشمەرگەیەی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە دایکبووی ساڵی 1961ە، باوکی پێنج منداڵە، لە ساڵی 1982 بووەتە پێشمەرگەی حیزبی دیموکرات.
ماڵپەڕی ناوەندی حیزبی ديموکراتی کوردستان وێرای پشتڕاستکردنەوەی گیان لەدەستدانی ئەو پێشمەرگەیە، ئاماژەی بە خۆکوشتنى نەکردووە و ڕایگەیاندووە ئەو پێشمەرگەیە ماوەی چەند ساڵێک بوو تووشی نەخۆشیی شێرپەنجە ببوو و لەگەڵ ژان و ئازارێکی زۆر بەرەوڕوو بوو، دوای بەربەرەکانییەکی زۆر لەگەڵ مەرگ، ڕۆژی ٨ی جۆزەردانی ١٤٠٠ی هەتاوی کۆچی دوایی کرد.


0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment