كۆنسوڵی ئەمەریكا: هەوڵە چاكسازییەكانمان بۆ نەهێشتنی کاریگەریی حیزبە لەسەر هێزەکانی پێشمەرگە
نوچە نێت
شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگەی كوردستان لە ڕێوڕەسمی ڕاگەیاندنی پلاتفۆرمی دیجیتاڵیی تەندروستیی پێشمەرگە، كە ئامانجی بەرنامەكە ڕێکخستنەوەی تەواوی کاروباری پزیشکیی وەزارەتی پێشمەرگەی گووتی، یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە بەردەوامە و رۆژانە هەنگاوی گەورە دەنرێن. هەروەها دەڵێت، هاوکارییەکانی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە بەردەوامن.
سەبارەت بە پێدانی درۆن بە هێزەكانی پێشمەرگە لەلایەن هاوپەیمانانەوە ڕاشیگەیاند، وەزارەتی پێشمەرگە لە هەموو بوارەکان بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی توانا سەربازییەکانی لە هەوڵدایە.
شۆڕش ئیسماعیل ئاماژەی بە چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە کرد، هەوڵەکانیان لەپێناو سەرخستنی چاکسازی بەردەوامە، بە ویست و ئیرادەیەکی بەهێزی کوردستانییەوە، وەک تیمێکی پێکەوەیی لە وەزارەتی پێشمەرگە کارمان کردووە، هەر ئەوەش رێگە دروست و نیشتمانییەکەیە.
هاوكات ستیڤن بیتنەر، کۆنسووڵی گشتیی ئەمریکا لە گوتارێکیدا لە ڕێوڕەسمەكەدا گوتی، پلاتفۆرمەکە بەشێکە لە هەوڵەکانمان بۆ بەپیشەییکردن و نەهێشتنی کاریگەریی حیزبی لەسەر هێزەکانی پێشمەرگە، تاوەکو هێزێکی کاریگەریی شەڕکەر دروست ببێت، هێزێک کە لەژێر فەرمانی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا بێت، نەک حیزبە سیاسییەکان.
كۆنسوڵی گشتیی ئەمەریكا جەختی لەوەشكردەوە، لەپاڵ هەوڵەکانمان بۆ بەناحیزبیکردنی پێشمەرگە، ماوەی زیاتر لە (10) ساڵە لە رێگەی ئاستبەرزترین راهێنان، سەرچاوە و دامەزراوە پزیشکییە سەربازییەکانی ئەمریکاوە، پشتیوانیمان لە وەزارەتی پێشمەرگە کردووە.
جێگەی ئاماژەپێدانە، پلاتفۆرمی دیجیتاڵیی تەندروستیی پێشمەرگە پلاتفۆرمەکە بە پاڵپشتیی دارایی رێکخراوێکی ئەمریکی و لەژێر سەرپەرشتی و رێنماییەکانی فەرمانگەی تەکنەلۆژیا و زانیاریی ئەنجوومەنی وەزیران دروستکراوە. ئامانجی سەرەکیی بەرنامە ئەلیکترۆنییەکە رێکخستنەوەی تەواوی کاروباری پزیشکیی وەزارەتی پێشمەرگەیە، لە بوارەکانی تەندروستیی گشتی، سەرچاوەی مرۆیی، پزیشکی، راهێنانی پزیشکی، لۆجیستیی پزیشکی، بۆ بەکارهێنانی پلاتفۆرمەکە لە دوو رۆژی رابردوودا راهێنان بە زۆربەی ئەفسەر و کارمەندە پزیشکییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە کراوە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment