خواستی چین بۆ گۆشتی ئەمریکا، نرخی جیهانی گۆشتی بەرزکردەوە. ئابووری جیهان

نوچەنێت


زیادبوونی خواستی وڵاتی چین بۆ هاوردەکردنی گۆشت لە وڵاتی ئەمریکا، نرخی جیهانی گۆشتی بەرزکردەوە، ئەمەیش بووە هۆی بەزربوونەوەی نرخی گۆشت لە سەرتاسەری جیهان بە تایبەت ئەمریکا.

بە گوێرەی بەیاننامەیەکەی رێکخراوی خۆراکی جیهانی، یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی بەزربوونەوەی نرخی خۆراک، بەرزی نرخەکانی گۆشتە لە بازارەکاندا، ئەمەیش بەراورد بە ساڵی 2014 بەرزترین ئاستە، هەروەها  کەمی ڕێژەی کارکەری جیهانی لە بواری بەرهەمهێنانی خۆراک، بە خاڵێکی تری بەرزبوونەوەی نرخی گۆشت دادەنرێت، بە تایبەت دوای لێکەوتەکانی کۆرۆنا لەسەر هەلی کاری جیهانی.

دواین زانیارییەکانی ناوەندی گومرگی چینی لە چارەگی یەکەمی ساڵی 2021ـدا بڵاوکرانەوە و وڵاتی چین زیاتر لە 178،482 تۆن گۆشتی لە وڵاتی ئەرجەنتین هاوردە کردووە، ئەمە لە کاتێکدایە کە لە ساڵی ڕابردوو ڕێژەی گۆشتی هاوردەکراو تەنیا 152،776 تۆن گۆشت بووە. بەرزبوونەوەی ئاستی بەکاربردنی وڵاتی چین بە رێژەی ٪46 بۆتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی جیهانی گۆشت.

زیادبوونی ڕێژەی هەناردەکردنی گۆشت بۆ وڵاتی چین بووە هۆی زیادبوی خواستی ناوخۆیی بەرازیل وئەرجەنتین بەڕێژەی ٪60، ئەمەیش هۆکار بوو لە ڕێگریکردن لە هەناردەکردنی گۆشتی ئەو دوو وڵاتە بۆ بازارەکانی جین، کە بە هەناردەکاری سەرەکی گۆشت بۆ چین دادەنرێن.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین