11 وڵات زۆرترین ڤاكسینی كۆرۆنايان به‌ هاووڵاتییان داوه‌ تەندرووستی

نوچه‌نێت

رۆژنامه‌ى نیویۆرك تایمز ناوى ئه‌و 11 وڵاته‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ به‌ رێژه‌ زۆرترین ڤاكسینی كۆرۆنايان به‌ هاووڵاتیانیان داوه‌، له‌سه‌ر ئاستى دنیا وڵاتى بوتان یه‌كه‌مه‌ و به‌حرێنیش تاكه‌ وڵاتى عه‌ره‌بییه‌ له‌ لیسته‌كه‌دایه‌.

به‌گوێره‌ى راپۆرتێكى حوڕه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 30ى ئایار بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، رۆژنامه‌ى نیویۆرك تایمزى ئه‌مریكى ناوى 11 وڵاتى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ به‌ رێژه‌ زۆرترین ڤاكسینیان به‌ هاووڵاتییانى خۆیان داوه‌. 

له‌ راپۆرته‌كه‌ ئه‌وه‌ روونكراوه‌ته‌وه‌ زۆرترین پێدانى بڕى ڤاكسین له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا بووه‌، كه‌ تا ئێستا 294 ملیۆن ژه‌مى به‌ هاووڵاتیانى دراوه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش به‌ رێژه‌ پێدانى ڤاكسین له‌ ئه‌مریكا 50.3% ى دانیشتووانى ئه‌مریكا پێكده‌هێنێ.

رۆژنامه‌ى نیۆیورك تایمز خشته‌یه‌كى داناوه‌ كه‌ رێژه‌ى پێدانى ڤاكسین له‌ هه‌موو وڵاتان ئاشكرا ده‌كات.

لیستى ئه‌و وڵاتانى زۆرترین ڤاكسینیان داوه‌:

بوتان:  63%
مالتا : 62%
ئیسرائیل: 60%
مالدیڤ: 58%
به‌ریتانیا: 58%
مه‌نگولیا: 57%
به‌حرێن: 55%
كه‌نه‌دا: 55% 
چیلى: 54%
هه‌نگاریا : 52 %
ئه‌مریكا: 50%
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین