ئەنتۆنۆڤ: ئەمریکا بۆ هەموو شتێک رووسیا تۆمەتبار دەکات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ئاناتۆلی ئەنتۆنۆڤ، باڵیۆزی رووسیا لە ئەمریکا، دەڵێت ئەمریکا بۆ هەموو شتێک رووسیا تۆمەتبەر دەکات، بێئەوەی بەڵگە لەبەردەستدا بێت.

راپۆرتێکی وەزارەتی ئاساییشی ناوخۆیی ئەمریکا رووسیای تۆمەتبار کردووە بە خستنەڕووی زانیاریی سەرلێشێوێنەر لەبارەی پەتای کۆرۆنا، لە وەڵامدا ئەنتۆنۆڤ دەڵێت، "هەست دەکەین بەشێک لە سیاسەتوانانی ئەمریکا دەیانەوێت سەرنجی رای گشتی لەسەر کێشە ناوخۆییەکان نەهێڵن، ئەوەش لە رێگای گەڕان بەدوای دوژمنێکی دەرەکی کە هەموو کێشەکانی ئەمریکای بخەنە ئەستۆ. ئەوەتا جارێکی دیکە ناوی وڵاتی ئێمە دەهێننەوە بەر باس و تۆمەتباری دەکەن بەوەی دەیەوێت درز بخاتە کۆمەڵگەی ئەمریکی و زانیاریی هەڵە دەدات لەبارەی ڤاکسینەکانی ئەمریکا و لەمپەر دەخاته‌ بەردەم هەوڵەکانی کۆنترۆڵکردنی کۆڕۆنا لە ئەمریکا و تەنانەت بۆ بابەستی دەمامک بەستنیس، ئەمانە هەموو دەخەنە ملی رووسیا".

باڵیۆزەکە هەروەها دەڵێت "خولی نوێی گومان دروستکردنەکان ئیدی جێگەی سەرسوڕمانیش نین، بە تایبەت کە هیچ بەڵگەیەکیان لەگەڵ نییە و تەنیا گومان دەخەنەڕوو، وا دیارە مەبەست لەمەش ئەوەیە ترس لە رووسیا لەناو کۆمەڵگەی ئەمریکیدا زیاتر بچەسپێنن".

ئەنتۆنۆڤ دەڵێت مۆسکۆ پابەندە بە دەستوەرنەدان لە کاروباری ناوخۆیی وڵاتانی دیکە و هەموو ئەو تۆمەتە ئاراستەکراوانە رەتدەکاتەوە کە دەڵێن "رووسیا هەوڵدەدات کاریگەری دابنێت لەسەر دۆخی سیاسیی ویلایەتە یەکگرتووەکان"

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین