میلیشیاكانى حه‌شد له‌ به‌ردانى سه‌ركرده‌كه‌یان شكستیان هێناوه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك ئاشكرایان كردووه‌، میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى له‌ به‌ردانى قاسم موسلیح شسكتیان هێناوه‌ و تا ئێستا نه‌یانتواینوه‌ مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران ناچارى به‌ردانى بكه‌ن.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 31ى ئایار رۆژنامه‌ى عه‌ره‌ب له‌ راپۆرتێكدا باس له‌ هه‌وڵى میلیشیاكانى شیعه‌ ده‌كات بۆ به‌ردانى قاسم موسلیح كه‌ 25ى ئه‌م مانگه‌ به‌ تۆمه‌تى تیرۆر له‌لایه‌ن هێزه‌ عێراقییه‌كانه‌وه‌ ده‌ستگیر كرا.

له‌ راپۆرته‌كه‌ى رۆژنامه‌ى عه‌ره‌ب هاتووه‌، "تا ئێستا فشارى هاوپه‌یمانانى ئێران له‌ سه‌ر كازمى بۆ به‌ردانى موسلیحى تۆمه‌تبار به‌ كوشتنى چالاكوانان شكستى هێناوه‌".

رۆژنامه‌كه‌ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات ئه‌مجاره‌یان هه‌ر سێ ده‌سه‌ڵاتى جێبه‌جێكردن و یاسادانان و دادوه‌رى له‌ دواى گرتنى موسڵیح یه‌كگرتوو بوون، به‌ روونی هه‌ڵوێستی خۆیان ده‌رخست و دووپاتیان كرده‌وه‌ كه‌ ده‌بێت ده‌سه‌ڵاتى ده‌وڵه‌ت و یاسا جێگیر بێت".

له‌ به‌شێكى ترى راپۆرته‌كه‌ باس له‌وه‌ كراوه‌ حكومه‌تى عێراق تاوتوێى رێكخستنه‌وه‌ى حه‌شدى شه‌عبى ده‌كات، سه‌باره‌ت به‌و هه‌ڕه‌شانه‌ى كه‌ له‌ رۆژى گرتنى موسلیح میلیشیاكان كردبوویان، په‌رله‌مانتارێك كه‌ ناوى ئاشكرا نه‌كراوه‌ به‌ عه‌ره‌ب ده‌ڵێ، "كازمى له‌و شه‌و ده‌ریخست كه‌ ئه‌و هێزانه‌ى حه‌شد پاڵپشتى حكومه‌ت نیین و له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ت نیین".

به‌ره‌به‌یانى رۆژى چوارشه‌ممه‌ى رابردوو 25 ى ئایار هێزه‌ عێراقییه‌كان قاسم موسلیحى سه‌رۆك لیواى تفووف و "سه‌رۆكى ئۆپراسیۆنه‌كانى حه‌شد له‌ ئه‌نبار"یان به‌ تۆمه‌تى تیرۆر گرت و دواى ئه‌وه‌ میلیشیاكان هه‌ڵیانكوتایه‌ سه‌ر ناوچه‌ى سه‌وزى به‌غدا و نمایشى هێزیان له‌ دژى حكومه‌ت كرد.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین