نوێترین هێرشی ئەلیکترۆنی لە ڕووسیاوە کرایە سەر بازاڕی گۆشت لە ئەمریکا! ئابووری جیهان

نوچه‌نێت

کۆشکی سپی ڕایدەگەیەنێت زانیارییان پێگەیشتووە ئەو هێرشە ئەلیکترۆنییەی کرایە سەر کۆمپانیای (جەی بی ئێس)ی دابینکەری گۆشت لە ئەمریکا، سەرچاوەکەی لە خاکی ڕووسیاوە بووە!

کۆمپانیای (جەی بی ئێس) گەورەترین کۆمپانیای دابینکەری گۆشتە و بەهۆی ئەو هێرشەوە پرۆسەی دابینکردنی گۆشتی لە چەندین ویلایەتی ئەمریکا ڕاوەستاند و کارەکانی پەکی کەوت.

ئەمە دواهەمین هێرشی ئەلیکترۆنییە کە لە خاکی ڕووسیاوە بە ئاراستەی ئەمریکا ئەنجامدرابێت، بەر لەمە مانگی ڕابردوو هێرشێکی دیکەی ئەلیکترۆنی لە ڕووسیاوە کرایە سەر بۆرییەکی زەبەلاحی گواستنەوەی نەوت و وایکرد پرۆسەی وەرگرتنی نەوت بۆ چەند ڕۆژێک ڕابوەستێت لە چەند ویلایەتێکی باشوور و ڕۆژهەڵاتی ئەمریکا.

وتەبێژی کۆشکی سپی ڕایگەیاند کە لەبارەی ڕووداوەکەوە پەیوەندییان بە حکومەتی ڕووسیاوە کردووە و دەزگای (ئێف بی ئای) بەردەوامە لە لێکۆڵینەوە لە ڕاستیی و پاڵنەرەکانی ڕووداوەکە.

وتەبێژەکە هەروەها دەڵێت، "کۆشکی سپی ئامادەیی هاریکاری پیشانداوە بۆ کۆمپانیای (جەی بی ئێس) و وەزارەتی کشتوکاڵی ئەمریکاش چەند جارێک لەگەڵ کۆمپانیاکە باسوخواسیان کردووە".

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین