جیا له‌ قه‌ندیل و شنگال ئه‌ردۆغان هه‌ڕه‌شه‌ له‌ مه‌خموور ده‌كات هەواڵ

نوچه‌نێت

رەجەب تەیب ئەردۆغانى سەرۆككۆمارى توركیا لە دیدارێكى رۆژنامەوانى لەگەڵ چەند رۆژنامەنوسێك رایگەیاند، " بۆ نەهێشتنى چەكدارانى پارتى كرێكاران گرنگى بە مەخموور و قەندیل دەدەین"

ئەمرۆ چوارشەممە دووى ئایارى (٢٠٢١) ماڵپەڕى میدیاكانى جیهان بڵاویان كردووه‌ته‌وه‌ ، ئێوارەى دوێنێ سێشەمە رەجەب تەیب ئەردۆغانى سەرۆككۆمارى توركیا لەگەڵ ژمارەیەك رۆژنامەنووس كۆبووه‌وه‌ و باسى چەند پرسێكى ناوچەكە و جیهانى كردووه‌.

سەبارەت بە پرسى پارتى كرێكاران ئەردۆغان رایگەیاند، "ئێمە لە هەرێمى كوردستان بەردەوام دەبین بۆ كۆتایى هێنان بە قەندیل، بۆ ئەوەى سەرلە نوێ چەكدارانى ئەو پارتە بڵاو نەبنەوە".

هەروەها لە بەشێكى ترى قسەكانى ئەردۆغان گوتى،  "قەندیل و مەخموور لە هەرێمى كوردستان بووینە لانكەى چەكدارانى پارتى كرێكارانى كوردستان، ئەگەر ئەو دوو شوێنە پاك نەكەینەوە، ئەوان بەردەوام دەبن لە هێرشكردنە سەرمان".

لە مانگى كانوونى دووەمى ئەمساڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان هەڕەشەى هێرشكردنە سەر شنگالى كرد مەبەستى راوەدونانى چەكدارانى پارتى كرێكران.

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین