بە تۆمەتى سووكایەتى بە ئەردۆغان هەزاران كەس دراونه‌ته‌ دادگا هەواڵ

نوچه‌نێت

پەرلەمانتارێكى ئۆپۆزسیۆنى توركیا ئاشكراى دەكات، لە ماوەى شەش ساڵى رابردوو ٣٨ هەزار و ٥٨١ كەس بە تۆمەتى سووكایەتیكردن بە ره‌جه‌ب ته‌یب ئەردۆغانى سه‌رۆكى توركیا رووبەڕووى دادگا كراونه‌ته‌وه‌.

ئەمڕۆ شەممە (٢٨)ى ئاب ماڵپەڕى (زەمانى توركى) بڵاویكردەوە، گولیزار كاراجاى پەرلەمانتارى پارتى گه‌لى كۆمارى "جه‌هه‌په‌"، لە راپۆرتێكدا ئاشكراى دەكات، كە لە ساڵى ٢٠١٤ تا ٢٠٢٠ نزیكه‌ى ٣٨ هەزار و ٥٨١ كەس بە تۆمەتى سووكایەتیكردن بە ئەردۆغان رووبەڕووى دادگا كراونەتەوە.

له‌ راپۆرته‌كه‌ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ كراوه‌، (١٩٨٠ تا ٢٠١٤) هەزار و (٧١٦) كەس بەو تۆمەتە رووبەڕووى دادگا كراونه‌ته‌وه‌. واته‌ ئه‌وه‌ى له‌سه‌رده‌مى ئه‌ردۆغان روویداوه‌ دوو هێنده‌ی 14 ساڵ ده‌بێت.
لە سەردەمى عەبدوڵ گول، یەكەم سەرۆكى ئاكپارتى لە ٢٠٠٧ تا ٢٠١٤ نزیكه‌ى ٨٤٨ كەس بەو تۆمەتە رووبەڕووى دادگا كرانەوە، لەسەردەمى ئەحمەد نەجدەت سیزەر كە درێژترین ماوەى سەرۆكایەتى بوو لە (٢٠٠٠ تا ٢٠٠٧) (١٦٣) كەس بەو تۆمەتە رووبەڕووى دادگا كرانەوە.
پێشتریش لەسەردەمى كەنعان ئیڤرین سەرۆكى ئەنجومەنى سەربازى لە (١٩٨٠) بە كودەتایەك هاتە سەر دەسەڵات، لە (١٩٨٢ تا ١٩٨٩) (٣٤٠) كەس بەو تۆمەتە رووبەڕووى دادگا كرانەوە. راپۆرتێكى پێشتر ئاشكراى كرد بوو، كە نزیكەى (١٢٩) هەزار كەس بە ئەگەرى تۆمەتى سوكایەتى بە ئەردۆغان لە (٢٠١٤ و ٢٠١٩) رووبەڕووى لێكۆڵینەوە كراون.

تۆمەتى سووكایەتیكردن بە سەرۆك، بۆتە چەكێك بەدەستى ئەردۆغان بۆ ئەوەى نەیارانى خۆى پێ سەركەوت دەكات.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین