ئه‌سیل نوجه‌یفى: دیدارى ئه‌ردۆغان زیانى به حه‌لبووسى و خه‌نجه‌ر گه‌یاند
نوچه‌نێت
رۆژى دووشه‌ممه‌ى رابردوو ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانى سه‌رۆكى توركیا به جیا پێشوازى له محه‌مه‌د حه‌لبووسى سه‌رۆكى په‌رله‌مان و سه‌ركرده‌ى هاوپه‌یمانى ته‌قه‌دومى سوننى، خه‌میس خه‌نجه‌ر سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى عه‌زمى سوننى كرد. دواى دیداره‌كه كۆمه‌ڵێك لێكدانه‌وه بۆ ئه‌م بابه‌ته كراوه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه شه‌شى تشرینى یه‌كه‌م "ئۆكتۆبه‌ر" رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت راپۆرتێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه له ناونیشانه‌كه‌ى هاتووه، "چه‌ند رۆژێك به‌ر له هه‌ڵبژاردن ئه‌ردۆغان ده‌چێته سه‌ر هێڵى هاوپه‌یمانییه‌كان له عێراق".
ئه‌وه‌ى جێى سه‌رنح بێت له راپۆرته‌كه بۆچوونی ئه‌سیل نوجه‌یفییه كه پێشتر پارێزگارى مووسڵ بووه و ته‌نانه‌ت ده‌گوترێت توركیا له بنكه سه‌ربازییه‌كه‌ى خۆى له به‌عشیقه مه‌شقى به هێزێكى نوجه‌یفى كردووه، به ناوى "پاسه‌وانانى نه‌ینه‌وا" ئه‌و سه‌ركرده سوننه‌یه وه‌ك سیاسه‌تمه‌دارێكى سه‌ربه‌خۆى سوننه قسه‌ى بۆ شه‌رق ئه‌وسه‌ت كردووه و به دوورى ده‌زانێ ئه‌ردۆغان بتوانێ ئه‌م دوو ركابه‌ره "حه‌لبووسى و خه‌نجه‌ر" له یه‌كتر نزیك بكاته‌وه.
ئه‌سیل نوجه‌یفى ده‌ڵێ، "ئه‌مه هه‌وڵێكى توركیه بۆ نزیككردنه‌وه‌ى بۆچوونى دوو لایه‌نى سوننه‌ى ناكۆك، كه ئێمه پێمانوایه هیچ سوودێكى نابێت، به تایبه‌تى له‌و كاته‌دا. چونكه هیچ لایه‌ك ئاماده نییه به‌ر له هه‌ڵبژاردن سازش بۆ لایه‌نه‌كه‌ى تر بكات".
سه‌باره‌ت به‌وه‌ى ئه‌و دیداره‌ى هه‌ر یه‌كه له حه‌لبووسى و خه‌نجه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان ئه‌نجامیان داوه، ئه‌نجامى چى ده‌بێت؟ ئه‌سیل نوجه‌یفى ده‌ڵێ، "هیچ دیدارێكى ده‌ره‌وه له ناوخۆ په‌سه‌ندكراو نابێت، به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كانى من سه‌ردانه‌كه هیچ شتێكى له ململانێى حه‌لبووسى و خه‌نجه‌ر نه‌گۆڕیوه، به‌ڵكو زیانى پێگه‌یاندوون".
له‌كۆتایى قسه‌كانیشى ده‌ڵێ، "ته‌قه‌دوم و عه‌زم دواى راگه‌یاندنى ئه‌نجامه‌كان تووشى نائومێدى ده‌بن، به بڕواى من دواى هه‌ڵبژاردن قه‌واره‌یه‌كى نوێى سوننه ده‌رده‌كه‌وێت".
سوننه‌كان تا ئێستا نه‌یانتوانیوه له لیستێكدا یه‌كگرتوو بن، ئێستا ركاربه‌رییه‌كى توند له‌نێوان هاوپه‌یمانى ته‌قه‌دوم كه حه‌لبووسى سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات، له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانى عه‌زم به رابه‌رایه‌تى خه‌میس خه‌نجه‌ر هه‌یه.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment