تا ساڵی 2023، زیاتر لە 220 ملیۆن کەس بێ کار دەبن ئابووری جیهان

نوچەنێت

رێكخراوی کاری نێودەوڵەتی پێشبینی دەکات تا ساڵی 2023، رێژەی بێکاری زیاتر لە 220 ملیۆن کەس بیت لە سەرانسەری جیهاندا، ئەمەیش بە ئاستیكی بەرز دادەنرێت بەراورد بە پێش بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا.

ئەم ئامارانە لە کاتێکدان کە ڕێژەی بێکاری لەسەر ئاستی جیهان لە 2019ـدا، تەنیا ٪5.4 بوو، بەڵام ئەم رێژەیە لە ساڵی 2021 بریتییە لە ٪6.3، و پێشبینی دەکرێت تا 2023، ئەو رێژەیە لە نزیکەی ٪5.7 بمێنێتەوە. هاوکات رێکخراوی کاری نێودەوڵەتی دووپاتیکردەوە تا ساڵی 2023، گەشەی هەلی کار ناتوانێت ئەو زیانانە قەرەبوو بکاتەوە کە بەهۆی پەتای کۆرۆناوە رووبەڕووی کەرتی هەلی کاری جیهانی بوونەتەوە، چونکە بەراورد بە ساڵی 2019، رێژەیی کورتهێنانی کاتژمێرەکانی کارکردن زیاتر لە 127 ملیۆن هەلی کارە.

لە راپۆرتەکەدا هاتووە، زیانلێکەوتوانی ئەو رێژەیی بێکاری، زیاتر لە نێو چینی ئافرەتان و گەنجاندایە، ڕێژەکانیان بە زیاتر لە 108 ملیۆن تاک دەخەمڵێنرێت.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین