وەزارەتى کاروبارى کۆمەڵایەتی: کار بۆ هاووڵاتییانى بێکار دەدۆزینەوە کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

لە ئێستا ژمارەیەکى زۆر لە گەنجان و هاووڵاتییانى کوردستان بە هۆى قەیرانى ڤایرۆسى کۆرۆنا، کارەکانیان لەدەستداوە و بێ کارن، لە بەرامبەردا بریکارى وەزارەتى کار و کاروبارى کۆمەڵایەتى دەڵێت، ئەو کەسانەی کاریان نییە و دەیانەوێت کارێک پەیدا بکەن با سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکانمان بکەن و ناویان تۆمار بکەن بۆ ئەوەی راهێنانیان پێبکەین و دواتر کاریان بۆ پەیدا بکەین.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (12)ى ئابى (2021)، زەکیە سەید ساڵح، بریکاری وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بە رادیۆی رووداوی راگەیاند، خەڵکی ئێمە بوونەتە بەرخۆر، تەنها پشت بە مووچە بەستن، ئێمە بەڕێوەبەرایەتیی تایبەت بە رەخساندنی هەلی کارمان هەیە، وەک بەڕێوەبەرایەتییەکانی راهێنانی پیشەیی و راهێنانی کار. ئەو بەڕێوەبەرایەتییانە لێکۆڵینەوە لە بازاڕی کار دەکەن. ئەو کەسانەی کاریان نییە دەتوانن لاى ئێمە  ناویان تۆمار بکەن بۆ ئەوەی راهێنانیان پێبکەین و دواتر کاریان بۆ پەیدا بکەین.

دەشڵێت، بەردەوام لەگەڵ رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لە پەیوەندیداین تا راهێنانی پیشەیی بە راهێنەرەکانمان بکەن، ئەوەیش بۆ ئەوەی راهێنەرەکانمان دوایی راهێنان بە گەنجەکانمان بکەن تا بتوانن لە بازاڕی کاردا کار پەیدا بکەن.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین