"ستالینى باش" ئه‌و رۆمانه‌ى دزێوییهكانى كه‌سایه‌تى ستالین ده‌رده‌خات
نوچه‌نێت
وه‌ك له ناونیشانه‌كه‌ى دیاره، له دوو توێى ئه‌و رۆمانه وێنه‌یه‌كى ئاشتیخوازانه له‌باره‌ى ستالین هه‌یه كه ئه‌فسانه‌ى شیوعى رووسى بووه. هیچ كه‌سیك به قه‌د ئه‌و پیاوه له‌وه سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه پروپاگه‌نده‌ى درۆ له‌باره‌ى خۆى بڵاوبكاته‌وه كه پێچه‌وانه‌ى هه‌قیقته‌كه‌ى خۆى بووه، ئه‌و تینووى كوشتن و خوێن بووه، ئه‌مه‌یش وایكردووه خودى رووسه‌كان بۆى بگرین و دواتریش بۆ هه‌تاهه‌تاییه نه‌فره‌تى لێ بكه‌ن.
نووسه‌ر باسى له گۆڕ‌انى هه‌ڵوێستى زۆرێك له گه‌لى رووسیا كردووه، هه‌ر له منداڵییه‌وه تا پێگه‌یشتن و دواتر بۆ خۆشه‌ویستى ستالینى باوك و ئینجا بۆ تۆمه‌تباركردنى به فاشیزم و وه‌حشیگه‌رى و سه‌ركوتكاریى. به پێچه‌وانى ئاراسته‌ى مێژوویى بۆ گێڕانه‌وه‌كه (كه باسى زۆرێك له رووداوه گه‌وره‌كان ده‌كات كه له سه‌روبه‌ندى جه‌نگى دووه‌مى جیهان و داڕووخانى شیوعیه‌ت و كه‌وتنى یه‌كێتى سۆڤییه‌ت روویان داوه) نووسه‌ر هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ ئه‌مه به‌شێكى زۆر له سه‌ربورده‌ى خۆى و باوكى (ڤلادیمێر ئیروفیڤ) ده‌گێڕێته‌وه.
سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى زۆرێك له رووداو و كاره‌كته‌ره‌كان له‌گه‌ڵ واقیع یه‌ك ده‌گرنه‌وه، كه‌چى نووسه‌ر مكوڕه و چه‌ند جارێك دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كاره‌كانى له خه‌یاڵى خۆى وه‌رگیراون. له سه‌ره‌تاى تێكسته‌كه ده‌ڵێ، "ته‌واوى كه‌سایه‌تییه‌كانى ئه‌م كتێبه له خه‌یاڵه‌وه هاتوون، كه‌سایه‌تییه مێژووییه‌كانیش، ته‌نانه‌ت خودى نووسه‌ره‌كه‌یش!" دواتر جارێكى تر هه‌مان شت به شێوه‌یه‌كى ناڕاسته‌وخۆ بیرۆكه‌كه دووباره ده‌كاته‌وه و دان به‌وه ده‌نێت درۆى هۆنیوه‌ته‌وه، "ناتوانم بیرم بێته‌وه كه‌ى بوو یه‌كه‌م جار فێرى درۆ بووم، وا بزانم وه‌ها له دایكبووم، حه‌زم ده‌كرد له خه‌یاڵگه‌ى خۆمه‌وه گوێم له ده‌نگى دنیا بێت".
بۆ جارى سێیه‌م دانپێنانێكى تر‌ى ده‌بێت له‌وه‌ى داهێنانى سه‌ربوره‌كه‌ى له‌باره‌ى نووسه‌ره كه‌ندییه‌كان له‌سه‌ر كارێكى ئه‌كادیمى كه له په‌یمانگه‌ى ئه‌ده‌بى جیهانى له مۆسكۆ مشتومڕى له‌سه‌ر كراوه، زێده‌ڕۆیى تێدا كراوه. وه‌ك ئه‌وه‌یه به خوێنه‌رانى بڵێ نه‌كه‌ى باوه‌ڕ به هه‌موو شتێك بكه‌یت، یانیش بڵێ... نه‌كه‌ى باوه‌ڕ به‌وه بكه‌ى، من درۆ بكه‌م!
رووداوه‌كانى رۆمانه‌كه به ساڵى 1979 ده‌ستپێده‌كات، ئه‌و كاته‌ى ڤیكتۆر ئیرۆفیڤ و له‌گه‌ڵ چه‌ند نووسه‌رێكى تر ساڵنامه‌یه‌كى نهێنى دژ به یه‌كێتى سۆڤییه‌ت "میترۆبۆڵ" بڵاو ده‌كه‌نه‌وه كه قه‌باره‌كه‌ى به قه‌د كتێبێكى 700 لاپه‌ڕه‌یى ده‌بێت، ئه‌م كاره ته‌نگژه‌یه‌كى سیاسى گه‌وره دروست ده‌كات و زیاد ده‌بێت تا ده‌گاته ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا و رۆژئاوا، كه ئه‌و كات سه‌روبه‌ندى جه‌نگى سارد بوو له نێوان به‌ره‌ى رۆژهه‌ڵاتى و رۆژئاوایى، به‌هۆى بڵاوكردنه‌وه‌ى ئه‌م ساڵنامه‌یه‌وه ڤیكتۆر و هاوڕێیه‌كانى له یه‌كێتى نووسه‌ران دوور ده‌خرێنه‌وه و بۆ ساڵانێك رووبه‌ڕووى چه‌وساندنه‌وه و ته‌نگه‌تاوى ده‌بنه‌وه و ڤلادیمێر ئیرۆفیڤ له پۆسته دیپلۆماسییه‌كه‌ى دوور ده‌خرێته‌وه.
نووسه‌رى رۆمانه‌كه به‌هۆى خێزانه‌كه‌ى له رووداوه‌كانى سۆڤییه‌ت نزیك بووه
كاره‌كته‌رى سه‌ره‌كى
له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌م جۆره رووداوه چه‌ند پرسیارێك له‌باره‌ى هه‌ڵوێستى "ڤیكتۆر" ده‌وروژێنێ، ئه‌و كه‌سه كاره‌كته‌رى سه‌ره‌كى ده‌قه‌كه و سه‌ربورده‌كه ده‌گێڕێته‌وه، كه دژ به ده‌وڵه‌تى سۆڤیه‌ت و حزبى شیوعییه، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى كوڕى یه‌كێك له ئه‌ندامه دیاره‌كانى حزبه. بۆیه بگێڕه‌وه‌ى رووداوه‌كان له رێى ته‌كنیكى گه‌ڕانه‌وه بۆ دواوه "فلاش باك" به‌ره‌و منداڵى ده‌گه‌ڕێته‌وه و ئه‌و هه‌ڵوێسته وا لێكده‌داته‌وه له‌سه‌ره‌تاوه وا په‌روه‌رده بووه كه به خواستى باوكى و حزب نه‌بووه.
نووسه‌ر به‌وه‌نده وازی نه‌هێناوه بگه‌ڕێته‌وه دواوه تا به قۆناغى منداڵى له فه‌ڕه‌نسا بگات، به‌ڵكو دوورتر له‌مه رۆیشتووه و گه‌یشتووه‌ته قۆناغى گه‌نجێتى باوكى و سه‌رده‌مى كاره‌كه‌ى له كرملین كه وه‌رگێرى تایبه‌تى ستالین بووه بۆ زمانى فڕه‌نسى. له‌و گێڕانه‌وه‌یه هه‌ندێك باس له هه‌ندێك هه‌ڵوێستى باشى سه‌رۆكى یه‌كێتى سۆڤیه‌تى له‌گه‌ڵ باوكى ده‌كات، هه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێستانه‌یش بوون باوه‌ڕى ئه‌وى به ستالیزم به‌هێزتر كرد، تا ئه‌و حاڵه‌ته دێت ئه‌م و ڤیكتۆر و دایكى و زۆرێك له گه‌لى رووس نكۆڵى و رقیان بۆ ستالین ده‌بێت، به تایبه‌تى تا ئه‌و سه‌ركۆنه‌یه‌ى له لایه‌ن نیكیتا خرۆچۆڤ له بیسته‌مین كۆنگره‌ى حزب بۆ تاوان و له‌خۆباییه‌كانى ستالین كرا، "زانیم ئه‌و رۆژه دایكم و هاوڕێكانى كه له‌گه‌ڵیان له وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى یه‌كێتى سۆڤیه‌ت كاریان ده‌كرد گریاون، دایكم گوتوویه‌تى من په‌شیمانم و گریاوم چونكه ستالین دڕنده بووه " لاپه‌ڕه 17 وه‌رگێڕانى عه‌ره‌بى.
رووداوه‌كان به شێوازێكى ئاسۆیى ده‌گێڕدرێنه‌وه تا به‌و شوێنه ده‌گات كه نووسه‌ر ده‌ستپێكردبوو. لێكه‌وته‌كانى بڵاوكردنه‌وه‌ى ساڵنامه‌كه زه‌ق ده‌كاته‌وه كه چۆن بووه هۆى كوشتنى باوك "له‌ڕووى سیاسییه‌وه" لێره‌دا ئاماژه بۆ تیۆره‌كه‌ى فرۆید له‌سه‌ر په‌یوه‌ندى نێوان باوكان و رۆڵه‌كانیان ده‌كات و له‌گه‌ڵ بیرۆكه‌ى كوشتنى باوك كه هه‌ستێكى قووڵى تاوانكردنى به دواوه دێت. ئه‌م هه‌سته له ته‌واوى كاروانى گێڕانه‌وه‌كه بوونى هه‌یه. به تایبه‌تى دواى قوربانییه‌كه‌ى ڤلادیمێر باوك و پاڵپشتیكردنى له هه‌ڵوێستى كوڕه‌كه‌ى كه ئاماده نییه تۆبه‌نامه بۆ حزب بنووسێ و تا له رۆژنامه‌ى فه‌رمى بڵاوبكرێته‌وه، تا ته‌نگژه‌كه قووڵتر نه‌بێته‌وه و دووان ببنه قوربانى.
یاخیبوونێكى پێچه‌وانه
وه‌ك چۆن نووسه‌ر له گه‌ڕانه‌وه‌ى بۆ رابردوو، ئه‌و وێنه گه‌شه نیشان ده‌دات كه وای له باوكه‌كه كردووه باوه‌ڕى به ستالین بێت، له به‌رانبه‌ردا ئه‌و سه‌ره‌تایانه‌یش ده‌رده‌خات كه واى كردووه به‌ره‌و یاخیبوون بچێت و له شیوعیه‌تى رووسى قین هه‌ڵبگرێت و لایه‌نگرى لیبرالیزمى رۆژئاوایى بكات و دواجاریش به‌وه كۆتایى بێت میترۆبۆل بڵاوبكاته‌وه. له هه‌ر گۆشه‌یه‌كى تێكسته‌كه‌وه جۆرێك له به‌راوردكارى له نێوان كۆمه‌ڵگه‌ى رووسى و كۆمه‌ڵگى فه‌ڕه‌نسى له چه‌ند رووێكه‌وه بكات هه‌ر له ئایدیۆلۆژى سیاسى "شیوعى- لیبرالى" ده‌ست پێده‌كات و دواجار به جلوبه‌رگ و خواردن و مه‌ى ده‌گات. هه‌میشه ئه‌نجامه‌كه‌یش له‌به‌رژوه‌ندى لایه‌نى رۆژئاوایى ده‌بێت، له كاتێكدا شیوعیه‌ت هه‌ژاریى و سه‌ركوتكردن و دیكتاتۆرییه‌ت و مه‌رگ ده‌سه‌پێنێ، ئه‌وا فه‌ڕه‌نسا "كه نووسه‌رى به وڵاتى دووه‌مى خۆى ده‌زانێ" نموونه‌یه‌ك له ئازادى و كامه‌رانى و ژیان پێشكه‌ش ده‌كات، له میانه‌ى ئه‌م دووانه دژوه راستگۆایه‌نه ده‌توانێ جۆرێك له ململانێى به‌رجه‌سته بكات كه له واقیعدا ئه‌م قۆناغه مێژووییه‌یش به خۆیه‌وه‌ى بینیوه.
وه‌ك یه‌كگرتنه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌و رێبازه فڕۆیدییه‌ى له ده‌روونیشكارى وه‌ریگرتووه، له‌گه‌ڵ ده‌ركه‌وتنى جۆرێك له هه‌ست به گوناهكردن له به‌رانبه‌ر خێزان و باوك، نووسه‌ر په‌نایبردووه‌ته به‌ر ده‌رخستنى هه‌ندێك فێڵى سایكۆلۆژى كه هه‌میشه یاوه‌رى ئه‌م جۆره هه‌سته ده‌بن، بۆ نموونه پاساو به‌وه ده‌هێنێته‌وه باوكه‌كه به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان به‌رپرس بووه له‌وه‌ى رۆڵه‌كه‌ى په‌یڕه‌وى رێبازێكى جیاواز بكات، چونكه له هه‌ر له منداڵییه‌وه ده‌رفه‌تى ته‌واوى پێداوه جیهان ببینێ، جگه له‌مه‌یش خۆى و دایكى به كۆمه‌ڵگاى فه‌ڕه‌نسى سه‌رسام بوون و شێوازی فه‌ڕه‌نسییه‌كانیان له ژیان به‌لاوه په‌سند بوو. ده‌كرێت ئه‌مه‌یش به ناپاكییه‌ك دابنرێت له هه‌ڵوێسته سۆڤییه‌تیه‌كانیان.
هیچ كه‌سیك به قه‌د ستالین له‌وه سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه پروپاگه‌نده‌ى درۆ له‌باره‌ى خۆى بڵاوبكاته‌وه
به‌هۆى ئه‌وه‌ى ئه‌و تێكسسته ده‌چێته به‌شى رۆمانى ژیاننامه‌ى كه‌سى، نووسه‌ر پشتى به گێڕانه‌وه‌ى خودى به‌ستووه، به‌ڵام رێگه‌یشى به هه‌ندێك ده‌نگى تر داوه كه ئه‌ركى گێڕانه‌وه له ئه‌ستۆ بگرن، هه‌ندێك جار له رێگه‌ى نامه‌وه، هه‌ندێك جار به شێوه‌ى راسته‌وخۆ و له نێو بنیادى رۆمانه‌كه‌وه ده‌بێت. هه‌موو ئه‌مانه و سه‌ڕه‌راى ئه‌مه‌یش، هۆنینه‌وه‌ى راستییه مێژووییه‌كان جۆرێك له راستگۆییان به رۆمانه‌كه داوه و به شێوه‌یه‌ك خه‌یاڵكراو و واقیعى له یه‌كه‌یه‌كدا ده‌توێنه‌وه، ته‌نیا ئه‌و بیرهێنانه‌وه‌یه نه‌بێت كه نووسه‌ر ده‌ڵێ رووداو و كاره‌كته‌ره‌كان له‌دایكبووى خه‌یاڵن.
نووسه‌ر له‌ناو رووداوه گه‌وره مێژووییه‌كان ژیاوه، به‌هۆى پێگه‌یشتن و خێزانه‌كه‌ى له حزبى شیوعى سۆڤییه‌تى نزیكبووه، ئه‌مانه وایكردووه پاشخانێكى ده‌وڵه‌مه‌ندى مه‌عریفى له‌سه‌ر رووداوه‌كان و ئه‌و گۆڕانه سیاسییانه هه‌بێت كه رووسیا به خۆیه‌وه بینیوه، كه له جه‌نگى دووه‌مى جیهان و دواتریش له لۆكاڵیانه‌وه به‌ره‌و جیهانیى رۆیشتووه. به تایبه‌تى له سه‌رده‌مى جه‌نگى ساردى نێوان رۆژئاوا و یه‌كێتى سۆڤییه‌ت. جیا له‌مه‌یش هه‌ندێك چه‌مكى ئایدیۆلۆژى جۆراوجۆر وه‌ك: كۆمۆنیزم، لیبرالیزم، ماویزم، یۆتۆپیا، به‌لشه‌ڤى، تروتیسكیزم. هه‌روه‌ها چه‌ندان كاره‌كته‌رى تر‌ى له رۆمانه‌كه به‌كارهێناوه كه له سه‌ده‌ى بیسته‌مدا رۆڵێكى كاریگه‌ریان له رووسیا و جیهان هه‌بووه له نموونه‌ى ستالین، تروتسكى و مولوتوڤ و چه‌ندانى تر.
نووسه‌ر له رۆژئاوا بۆ تێپه‌ڕاندنى میچى ئازادى په‌نا بۆ شێوازى به‌كارهێنانى سیمبول نابات، چونكه كۆتوبه‌ندیان نییه، كه‌چى له ده‌وڵه‌تانى تۆتالیتارى تا ئێستایش میچێك به‌سه‌ر نووسه‌رانه‌وه‌یه، به تایبه‌تى له رووسیا تا سه‌رده‌مێكى نزیك وا بووه، به‌ڵام ئه‌وان بۆ پاڵپشتى بیرۆكه‌كانیان و پێدانى جوانییه‌ك به گێڕانه‌وه‌كه په‌نا بۆ سیمبول ده‌به‌ن.
به‌كارهێنانى سیمبول له هۆنینه‌وه‌ى رۆمانه‌كه له چه‌ند شوێنێك به ئامانجى تێپه‌ڕاندنى هه‌ندێك فه‌لسه‌فه بووه، له‌وانه كاتێك رۆماننووس ده‌ڵێ، "كاتێك تاریكى داده‌كه‌وێ، دایكم كتێبه‌كه داده‌خات" (لاپه‌ڕه 152) ئه‌مه‌یان هێمایه‌كه بۆ په‌یوه‌ندى نێوان ئازادى و رۆشنبیرى كه دووه‌میان له كه‌شى سه‌ركوتكارى هه‌میشه ده‌كه‌وێته سه‌ره‌مه‌رگه‌وه. هه‌روه‌ها سیمبولى خه‌ونه‌كه كه خۆى و باوكى یه‌ك دڵبه‌ریان هه‌یه و دۆڕاندنیشى هێمایه بۆ هه‌ستكردن به گوناه له ئه‌نجامى ئه‌وه‌ى كه له ڕووى سیاسییه‌وه باوكى كوشتووه.
له‌وانه‌یه نووسه‌ر بیه‌وێ ئه‌و تۆمه‌ته ره‌ت بكاته‌وه كه له كاتى بڵاوكردنه‌وه‌ى ساڵنامه‌كه‌ى 1979 ئاراسته‌ى خۆى و هاوڕێكانى كراوه، گوایه ده‌یانه‌وێ سه‌رنجى رۆژئاوا رابكێشن و به‌ره‌و ئه‌وێ كۆچ بكه‌ن. یاخود ده‌یه‌وێ ئه‌و تۆمه‌ته نوێیه ره‌تبكاته‌وه گوایه ده‌یه‌وێ كێشه‌یه‌ك بنێته‌وه بۆئه‌وه‌ى له رۆژئاوا بره‌و به خۆى و كاره‌كانى بدات.
هه‌رچه‌نده تێكسته‌كه له زمانى بنه‌ڕه‌تى خۆى "رووسى" راسته‌وخۆ وه‌رنه‌گیراوه، به‌ڵكو له ئینگلیزییه‌وه وه‌رگێڕدراوه، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى به چه‌ندان قۆناغ تێپه‌ڕیوه تا به چاپه عه‌ره‌بییه‌كه‌ى گه‌یشتووه، به‌ڵام له وه‌رگێڕانه‌كه ده‌رده‌كه‌وێت بایه‌خێكى زۆر به گواستنه‌وه‌ى ده‌لاله‌ته كولتوورییه‌كان دراوه وه‌ك ئه‌وه‌ى به زمانى دایك بێت. هه‌وڵى پاراستنى تایبه‌تمه‌ندییه ستاتیكییه‌كانى ده‌قى سه‌ره‌كیش ده‌رده‌كه‌وێت، ده‌كرێت ئه‌مه‌یش به داهێنانێكى تر بزانین، كه ده‌رفه‌تى به نووسه‌ر داوه به زمانێكى تر بگێرێته‌وه بێئه‌وه‌ى شووناسه‌كه‌ى له ده‌ست بدات.
سه‌رچاوه: ئێندپێندنت
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment