بەریتانیا و تورکیا سەرکۆنەى هێرشەکەى ئەمڕۆى پەکەکە دەکەن کوردستانی

نوچەنێت:

کاردانەوەکان لەسەر شەڕەکەى چیا مەتین لە نێوان هێزى پێشمەرگە و پەکەکە، کۆنسوڵى گشتیى بەریتانیا لەبارەى هێرشەکەى پەکەکە ڕاگەیاند، سەرکۆنەى هێرشەکەى پەکەکە دەکەین و کونسوڵى تورکیاش لە هەولێر دەڵێت، خەمبار و دڵگرانین بە گیان لەدەستدانی پێنج پێشمەرگە و برینداربوونی چوار پێشمەرگەی دیكە.

ئەمڕۆ شەممە (5)ى حوزەیرانى (2021)، جەیمس سۆرنتن، کۆنسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەولێر، لە پەیامێکدا سەرکۆنەی هێرشی پەکەکە بۆ سەر پێشمەرگە دەکات کە بووە هۆی شەهیدبوونی (5) پێشمەرگە و سەرەخۆشی لە کەسوکاری پێشمەرگە شەهیدەکان دەکات.

هەر ئەمڕۆ كۆنسوڵخانەی توركیا لە هەولێر، لە تۆڕى کۆمەڵایەتیى تویتەر لە پەیامێکدا دڵگرانى خۆى لە بارەى شەهیدەکانى پێشمەرگە دەربڕى و دەشڵێت،خەمبار و دڵگرانین بە گیان لەدەستدانی پێنج پێشمەرگە و برینداربوونی چوار پێشمەرگەی دیكە، كە ئەمڕۆ بەدەستی تیرۆریستانی پەكەكە ئەنجامدراوە.

هەروەها کۆنسوڵخانەى تورکیا ئاماژەى بەوەشکردووە، رێكخراوی تیرۆریستی پەكەكە دووژمنی هاوبەشی توركیا، عێراق و هەرێمە، ئێمە هاوسۆز و پشتیوانی بڕیاربەدەستانی حكومەتی هەرێمی كوردین لە عێراق بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر كە مایەی هەڕەشەی هاوبەشمانە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین