ئەردۆغان لەدوای بەستنی کۆنگرەی پەکەکە: مژدەی خۆشتان پێدەدەین تورکیە

نوچە نێت

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لەدوای ڕاگەیاندنی کۆنگرەی پەکەکە دەأێت، "پرۆسەی تورکیایەکی بێ تیرۆر بە وریایەوە بەردەوامە لە بەرەوپێشوەچوونی، پێداگیرین لەوەی وڵاتەکەمان لە تیرۆر رزگار بکەین، دەکرێت لە هەر ئانوساتێکدا مژدەی خۆشتان پێبدەین."

شەممە (10/ئایار/2025) ماڵپەڕی (بیرگون) بڵاویکردەوە، سەرۆک کۆماری تورکیا لەدوای بەستنی کۆنگرەی پەکەکە وتارێکی لە بەرنامەی "خێزانی بەهێز لەگەڵ دایک" پێشکەش کردوو و بە ناراستەوخۆ باسی بەستنی کۆنگرەی پەکەکەی کرد و گوتی، "پێداگیرین لە رزگارکردنی وڵاتەکەمان لە تیرۆر، بەیەکەوە لە پێناو تورکیایەکی بێ تیرۆر بە پێداگیرییەوە بەرەوپێشەوەدەچین، لە ئانوساتدایە مژدەی خۆشتان پێبدەین."

سەرۆک کۆماری تورکیا ئاماژەی بەوەش کرد، هەموومان بەیەکەوە سەدەی تورکیا بنیات دەنێین و لەسەر بنەمای دیموکراسی و ئاشتی و دادپەروەری و گەشەپێدان لە وڵاتەکەمان دادەمەزرێنین، ئێمە هەمووکات دژی هەموو جۆرە کارێکی هەڵە دەجەنگین.

ئەو قسانەی ئەردۆغان لەدوای ئەوە دێت، دوێنێ نۆی ئایاری (2025) رێکخراوی پەکەکە بەستنی کۆنگرەی (12)ـەهەمینی لە بەرواری (5ـ7)ـی ئایار ڕاگەیاند لە دوو ناوچەی باشووری کوردستان. بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ بڕیارێکی نێو کۆنگرەکەیان ڕانەگەیاندووە و هەموو لایەک چاوەروانی پابەندبوونی بانگەوازەکەی ئۆجەلانن لەلایەن پەکەکەوە بۆ هەڵوەشاندنەوەی رێکخراوەکە و چەکدانانیان.  

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین