میت لە ئۆپەراسیۆنێکدا دوو بارمتەی لەلایەن پەکەکەوە دەگەرێنێتەوە تورکیا تورکیە

نوچە نێت

ڕۆژنامە نوسێکی تورکیا ئاشکرای دەکات، دەزگای هەواڵگریی تورکیا (میت) لە ئۆپەراسیۆنێکی نهێنیدا فسەرێک و تەرمی ئەفسەرەکێکی دیکەی میت دەگەرێنێتەوە تورکیا کە لەلایەن پەکەکەوە وەک بارمتە گیرابوون.

ئەمڕۆ دووشەممە (چواری ئاب/2025) ماڵپەڕی (سی ئێن ئێن) بڵاویکردەوە، عەبدوڵقادر سیلڤی سەرنوسەری ڕۆژنامەی حوریەت و سەر بە ئەکپارتی رایگەیاند، میتی تورکیا لە ئۆپەراسیۆنێکی نهێنیدا دوو ئەفسەری دەزگایەکەیان دەگەرێنێتەوە تورکیا کە نزیکەی چوار ساڵە لەلایەن رێکخراوی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) وەک بارمتە گیرابوون.

سیلڤی نووسیویەتی، "بەمشێوەیە لەدوای ئەو ئۆپەراسیۆنە هیچ ئەندامێکی سەر بە دەزگای میت لە أێر دەستی پەکەکە نەما."، بەڵام لەدوای تەواوبوونی ئۆپەراسیۆنەکە دەرکەوت یەکێک لە ئەفسەرەکان گیانی لەدەستداوە. 

هەروەها بۆ بەدواداچوون لە ناسنامەی ئەفسەرەکە، لە ئەنقەرە دەست بە پشکنینی (DNA) کراوە و لەدوای دەرکەوتنی ناسنامەکەی رادەستی بنەماڵەکەی دەکرێتەوە.

ئەو ڕۆژنامەنووسە دەشڵێت، ئەو ئۆپەراسیۆنە یەکێکە لە بەرهەمە باشەکانی پرۆسەی چارەسەری ئاشتی لە تورکیا کە لەلایەن عەبدوڵڵا ئۆجەلان  دەستیپێکردووە و گوتیشی، "هەم گەراندنەوەی تەرمی شەهیدەکەمان و هەم ئەندامەکەی دیکە بەنهێنیەکی گەورەوە و ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتدا لە عێراق ئەنجامدراوە، ئەنجامدانی ئەو ئۆپەراسیۆنە نهێنییە بێ هیچ کێشەو گرفتێک یەکێکە لە هەنگاوە باشەکان,"

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین