ئەردۆغان بڕیاری ئازادکردنی بۆ دوو زیندانی پەکەکە دەرکرد تورکیە

نوچە نێت

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا بڕیاری لێخۆشبوونی بۆ دوو زیندانی پەکەکە دەکرد، هۆکاری لێخۆشبوونەکە بەهۆی نەخۆشی و کەمئەندامی  و بەساڵاچووی ئەو دوو زیندانییە بووە.

ئەمڕۆ دووشەممە (30/حوزەیران/2025) ماڵپەڕی (halk) بڵاویکردەوە، دوێنێ لەلایەن ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا بە "دەسەڵاتی سەرۆکایەتی" سزاى لەسەر دوو زیندانی پەکەکە هەڵگرت، بڕیارەکەش لە ڕۆژنامەی فەرمی تورکیا بڵاوکرایەوە.

ڕۆژنامەی فەرمی تورکیا رایگەیاند، هەریەک لە کەریم بۆران لە دایکبووی ساڵی (1944)  و بە تۆمەتی ئەندام لە پەکەکە کە دەستگیرکراوە، ئێستا تەمەنی (81) ساڵە، کە بە تۆمەتى چەندین تاوان سزادار بوو، بەڵام ئێستا بەهۆی نەخۆشی و کەمئەندامییەوە لەلایەن سەرۆک کۆماری تورکیا لێخۆشبوونی تایبەتی بۆ دەرچوو. 

هەروەها ئەندامەکەی دیکە، ناجی کلیچ لەدایکبووی ساڵی (1971) و بە تاوانی ئەندامێتی لە باندێک و ئەندام لە پەکەکە سزادرا بوو، ئەمڕۆ لە (30)ـی حوزەیرانی (2025) هەردوو زیندانی لێخۆشبوونیان بۆ دەرچوو.

لەکاتێکدا پرۆسەی چارەسەری ئاشتی لە تورکیا دەستیپێکردووە، حکوومەتی تورکیا بەردەوامە لە هەوڵەکانیان بۆ بەرەوپیشوەچوونی پرۆسەکە یەکێک لە پرسەکان ئازادکردنی زیندانیانی کەمئەندام و نەخۆشە کە چەندین ساڵە لەزیندانەکانی تورکیا دەستبەسەرن. ئازادکردنی ئەم دوو ئەندامەش لەلایەن پەیمانگای پزیشکی دادوەرییەوە لە راپۆرتێکدا بەڵگەی لەسەر ئامادەکرا بوو و پێشکەشی سەرۆکایەتی تورکیا کرا بۆ بریاردان لەسەر ئازادکردنی ئەو دوو ئەندامە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین