سه‌رۆكایه‌تى كۆمارى عێراق داواى چوونه‌ده‌ره‌وه‌ى هێزه‌كانى په‌كه‌كه و توركیا ده‌كات
نوچه‌نێت
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه شه‌شى حوزه‌یران سه‌رۆكایه‌تى كۆمارى عێراق راگه‌یێندراوێكى به ناوى وته‌بێژه‌كه‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه و له ده‌قه‌كه‌یدا داواى چوونه ده‌ره‌وه‌ى هێزه‌كانى په‌كه‌كه و بنكه سه‌ربازییه‌كانى توركیا له خاكى عێراق ده‌كات.
له‌باره‌ى په‌كه‌كه‌وه سه‌رۆكایه‌تى كۆمار ده‌ڵێ، "پێویستە ئەو رووداوە ئازاربەخشانە بەکۆتابێن. بوونی ھێزی چەکداری پارتی کرێکارانی کوردستان لەناو خاکی عێراق و ھەرێمی کوردستان نایاساییە و پێویستە سنوورێک بۆ ئەو دەسدرێژیانە دابنرێت کە مەترسی بۆ ئەمنی هاووڵاتییان و ئاسایشی عێراق دروست دەکات".
له‌به‌شێكى تر‌ى راگه‌یێندراوه‌كه‌ى سه‌رۆكایه‌تى كۆمار باس له بنكه‌كانى توركیا و هێرشه‌كه‌ى توركیا بۆ سه‌ر كه‌مپى مه‌خمور ده‌كات و ده‌ڵێ، "سه‌رۆكایه‌تى كۆمار کشانەوەی ھێزەکانی تورکیا لە ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان و موسڵ بە پێویست دەزانێت، چونکە بوونی ئەو ھێزانە پێچەوانەی ھاوسێیەتی باش دەکات و رێککەوتنامە نێودەوڵەتییەکانیشە، ھەروەها ھێرشکردنە سەر ناوچەکانی کامپی مەخمور مەترسیدارە بۆ ژیانی هاووڵاتیان و ئاوارەکان، و ناکۆکیشە لەگەڵ یاسا نێودەوڵەتی و مرۆییەکان".
ده‌قى راگه‌یێندراوى سه‌رۆكایه‌تى كۆمارى عێراق:
سەرۆکایەتی کۆمار بەنیگەرانییەوە چاودێری پێشھاتە نەخوازراوەکانی ھەرێمی کوردستان دەکات و سەرکۆنەی ئەو ھێرشانە دەکات، کە رۆژی شەممە ٥ ی حوزیران، کرانە سەر ھێزەکانی پێشمەرگە، لەناوچەی ئامێدی پارێزگای دھۆک و لە ئاکامدا چەند شەھید و بریندارێکی ھێزەکانی پێشمەرگەی لێکەوتەوە.
وتەبێژی سەرۆکایەتی کۆمار، جەختدەکاتەوە کە پێویستە ئەو رووداوە ئازاربەخشانە بەکۆتابێن. بوونی ھێزی چەکداری پارتی کرێکارانی کوردستان لەناو خاکی عێراق و ھەرێمی کوردستان نایاساییە و پێویستە سنوورێک بۆ ئەو دەسدرێژیانە دابنرێت کە مەترسی بۆ ئەمنی هاووڵاتییان و ئاسایشی عێراق دروست دەکات. دەستوور رێگرە رێگەنادات خاکی عێراق ببێتە سەرچاوەی ھەڕەشە بۆسەر دراوسێکان.
وتەبێژی سەرۆکایەتی کۆمار، پێداگری دەکات لەسەر، بنەبڕکردنی ھەموو ئەو زیادەڕۆییانە و پێشێلکردنی سەروەری عێراق دەکەن، لەم رووەوە کشانەوەی ھێزەکانی تورکیا لە ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان و موسڵ بە پێویست دەزانێت، چونکە بوونی ئەو ھێزانە پێچەوانەی ھاوسێیەتی باش دەکات و رێککەوتنامە نێودەوڵەتییەکانیشە، ھەروەها ھێرشکردنە سەر ناوچەکانی کامپی مەخمور مەترسیدارە بۆ ژیانی هاووڵاتیان و ئاوارەکان، و ناکۆکیشە لەگەڵ یاسا نێودەوڵەتی و مرۆییەکان.
سەرۆکایەتی کۆمار، بایەخی بەهێزکردنی پەیوەندی لەگەڵ تورکیای دراوسێمان دووپاتدەکاتەوە لەسەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش، کە پێویستە چارەسەری کێشەکانی سنوور و دۆسیەی ئەمنی لەنێوان ھەردوو وڵات، بەرێگای ھەماھەنگی و لەیەکتری تێگەیشتن بێت و رەچاوی رێزگرتن لە سەروەری و دوور لە کاری یەکلایەنە. لەم پێوەدانگەوە عێراق دووپاتیدەکاتەوە کە نابێت ببێتە مەیدانی یەکلاکردنەوەی ناکۆکییەکانی دەرەوە، ھەروەک چۆن رێگەنادات خاکەکەی بکرێتە مۆڵگەی پەلاماردانی ھیچ کەس و لایەنێک.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment