بازاڕەکانی گازی سروشتی ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمار دەکەن ئابووری جیهان

نوچەنێت

 بازارەکانی گازی سروشتی لە ساڵی 2020ـدا ژمارەی پێوانەیی تۆمار دەکەن، وێڕای لێکەوتەکانی پەتای کۆرۆنا و تەپی خواست و بەرهەمهێنانی جیهانی. 

یەکێتی نێودەولەتی گازی سروشتی “IGU”، لە دواین راپۆرتیدا، رایگەیاند" لە ساڵی 2020ـدا وڵاتی ئوسترالیا پیش وڵاتی قەتەر کەوتووە، وەک مەزنترین هەناردەکاری گازی سروشتی، هەروەها هەریەکە لە وڵاتانی ئەمریکا و رووسیا لە پلەی سێی یەم چوارەم دین لە هەناردەکردنی گازی سروشتی". 

یەکێتی نێودەوڵەتی گازی سروشتی کە 160 وڵات تیادا ئەندامن، دووپاتیکردەوە، ڕێژەی بازرگانی گازی سروشتی بۆ زیاتر لە 356.1 ملیۆن تۆن گاز لە 2020ـدا بەرزبۆتەوە، ئەمەیش بە واتایی زیادبوونی 1.4 ملیۆن تۆن گاز دێت بەراورد بە ساڵی 2019، ئەم زیادبوونە لە زیادی بەرهەمهێنانی ئوسترالیا و ئەمریکا ئەژمار دەکرێت، بەڵام ئەم هەڵکشانە بەراورد بە ساڵی 2019، گەشەی بازارەکانی گازی سروشتی کەمترە، هۆکارەکەیشی لێکەوتەکانی پەتای کۆرۆنایە بۆ سەر پرۆسەی خواست و بەرهەمهێنان.

 سەبارەت بە هۆکاری زیادبوونی ئالووگۆری گرێبەستەکان، یەکێتی نێودەوڵەتی گازی سروشتی رایگەیاند" کەمبوونەوەی نرخی گازی سروشتی، هۆکاری سەرەکی بووە لە زیادبوونی مامەڵەی گرێبەستەکان بە تایبەت لە بازارەکانی ئاسیا و ئەو زیادبوونەوەی خواست بووە هۆی بوژانەوەی بازارەکانی گازی سروشتی" لە 2020ـدا رێژەی هەناردەکردنی گازی سروشتی ئەمریکا 11 ملیۆن تەۆن بووە، ئەمەیش بە واتای بەرزبوونەوەی ڕێژەی ٪33 ئاستی هەناردەکردنە بەراورد بە ساڵی 2019، هۆکاری سەرەکی زیادبوونی ڕێژەی هەناردەکردن، زیادبوونی بەرهەمهێنانی کێلگە گازییەکانی کامیرۆن، جەزیرەی ئەلبایە، بەڵام لە بەرامبەردا ئاستی هەناردەکردنی گازی سروشتی لە وڵاتانی توباگو مالیزیا و میسر و جەزائیر و نەرویج دابەزیووە.

 سەبارەت بە وڵاتانی هاوردەکار، وڵاتانی ئاسیا ڕێژەی ٪70ـی کۆی گازی سروشتی جیهانیان هاوردە کردووە، بە تایبەت چین و هیندستان و تایوان و کۆریای باشوور.

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین