بایدن: پەیوەندییەکی هاوسەنگمان لەگەڵ رووسیا دەوێت و نامانەوێ ململانێ بکەین عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

سەرۆکی ئەمریکا جۆ بایدن جەختدەکاتەوە لە گرنگیی پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ ڕووسیا و دەڵێت واشنتن نایەوێت ململانێ لەگەڵ ڕووسیا بکات، بەڵکو پەیوەندییەکی سەقامگیری دەوێت لەگەڵی.

وتەکانی جۆ بایدن لە چوارچێوەی وتارێکدان لە رۆژنامەی واشنت پۆست بڵاویکردوەتەوە و تێێدا ئاماژەی بەوە کردووە کە دیداری لەگەڵ سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پوتین دەبێت و بەرلەوەش لەگەڵ هاوڕێ و هاوبەش و هاوپەیمانانی ئەمریکا کۆدەبێتەوە لە ماوەی کۆبوونەوەی لووتکەی کۆمەڵەی وڵاتانی حەوت.

بایدن دەڵێ ئەو وڵاتانەی هاوپەیمان، جیهان لە هەمان چاویلکەی ئەمریکاوە دەبینن و ئەمریکاش لەگەڵیان پەیوەندیی باش و ئامانجی هاوبەشی هەیە.

بایدن دەڵێت لەگەڵ ئەو وڵاتانی ئەوروپا لە یەک ڕیزدا دەبین بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئاڵنگارییەکانی رووسیا بۆ سەر ئاساییشی ئەوروپا کە لە ئۆکرانیاوە دەستی پێکردووە، گومانیش لەوەدا نییە کە ئەمریکا سوورە لەسەر بەرگریکردن لە بەها دیموکراسییەکان و ناکرێ ئەو بەهایانە جیا لە بەرژەوەندیی ئەمریکا تەماشا بکرێن.

بایدن دەڵێ لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکانیدا لەگەڵ پوتین ڕوون و ڕەوان و ڕاشکاو بووە. وەکو ویلایەتە یەکگرتووەکان پەیوەندییەکی هاوسەنگمان لەگەڵ رووسیا دەوێت و نامانەوێ ململانێ بکەین و ئەمەش پێشبینیکراوە بە جۆرێک دەتوانین لەگەڵ ڕووسیا کاربکەین لەبارەی کێشەکانی وەکوو سەقامگیریی ستراتیجی و چەکداماڵین، ئەوە بوو هەر خێرا ڕێککەوتننامەی نیو ستارت بۆ پێنج ساڵ درێژکرایەوە.

بایدن وتووشیەتی هەندێک ڕێوشوێنی سەپاندووە و مانای خۆیان هەیە کە وەڵامدانه‌وەن بۆ هەندێک هەڵسوکەوت کە پێشێلی سەروەریی ئەمریکا دەکەن، وەکو دەستێوەردان لە هەڵبژاردنە دیموکراسییەکانی ئەمریکا.

بایدن هەروەها دەڵێت کە سەرۆک پوتین باش دەزانێت کە من بێ وەڵام نابم لە بەرامبەر هەر جالاکییەکی زیانبەخش لە داهاتوودا.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین