كازمى به‌هۆى عه‌بادییه‌وه له سه‌ركرده‌ى میلیشیاكان نزیك ده‌بێته‌وه
نوچه‌نێت
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه حه‌وتى حوزه‌یران رۆژنامه‌ى "عه‌ره‌ب"ى له‌نده‌نى راپۆرتێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه، تێیدا باس له‌وه ده‌كات ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ى حه‌یده‌ر عه‌بادى بۆ رێكخستنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى نێوان حكومه‌تى عێراق و حه‌شدى شه‌عبى ده‌رفه‌تێكه بۆ مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق بۆ ئه‌وه‌ى هێمنییه‌ك دروست بكات.
رۆژنامه‌كه باس له‌وه ده‌كات كازمى دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى نه‌سر و سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشووتر كۆبووه‌ته‌وه، ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌یش وه‌ك پێشوازیكردنێكى كازمییه له‌و ده‌ستێشخه‌رییه‌ى كه عه‌بادى كردوویه‌تى.
دواى گرژبوونى په‌یوه‌ندى نێوان حكومه‌ت و میلیشیاكان له‌دواى گرتنى قاسم موسلیح سه‌ركرده‌ى حه‌شدى شه‌عبى، حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشووترى عێراق پێشنیارییه‌كى كردووه بۆ رێكخستنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى حكومه‌ت و حه‌شد و دانپێنان به "سه‌روه‌رییه‌كانى حه‌شد" .
ئه‌و پڕۆژه‌یه له‌لایه‌ن حزبه‌كانى عێراقه‌وه بایه‌خى پێنه‌درا، چونكه وه‌ك راپۆرته‌كه‌ى عه‌ره‌ب ده‌ڵێ حه‌شد خۆى سه‌پاندووه و پێویستى به‌وه نییه دان به كاره‌كانى بهێنرێت و دووپاتیشى ده‌كاته‌وه حه‌یده‌ر عه‌بادى له ماوه‌ى ده‌سه‌ڵاتى خۆى، ئه‌ویش به ده‌ست پێشێلكارییه‌كانى حه‌شد ناڵاندوویه‌تى.
به‌ڵام كازمى كه هیچ پاڵپشتێكى حزبى نییه، ده‌كرێت سوودمه‌ند بێت له كه‌سایه‌تى وه‌ك عه‌بادى كه له زۆربه‌ى سه‌ركرده‌كانى حه‌شدى شه‌عبى نزیك، ئه‌مه‌یش به ئامانجى ئه‌وه‌ى ئه‌و چوار مانگه‌ى داهاتوو كه له‌به‌رده‌م واده‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كان ماوه به هێمنى تێپه‌ڕێت.

.jpg)

.jpg)

0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment