كازمى متمانه‌ى به‌  وه‌زاره‌تى ناوخۆ نییه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت له‌ راپۆرتێكدا ده‌ڵێ، مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق متمانه‌ى به‌ وه‌زاره‌تى ناوخۆ نییه‌، بۆیه‌ دۆسیه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌ى له‌ كوشتارگه‌ى جه‌به‌له‌ى پارێزگاى بابلى له‌ وه‌زاره‌ته‌كه‌ وه‌رگرتووه‌ته‌وه‌ و به‌ ده‌زگاى ئاسایشى نیشتیمانى داوه‌.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ سێى كانوونى دووه‌م رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت باسى له‌وه‌ كردووه‌، هێشتا كاره‌ساتى ناحیه‌ى جه‌به‌له‌ له‌ پارێزگاى بابلى باشوورى عێراق ناڕۆشنه‌ كه‌ 20 كه‌س تێیدا بوونه‌ قوربانى و حه‌وت كه‌سیان منداڵ بوون.

رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت باس له‌وه‌ ده‌كات كازمى بڕیارى داوه‌ دۆسیه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ وه‌زاره‌تى ناوخۆ وه‌ربگیرێته‌وه‌ و به‌ ده‌زگاى ئاسایشى نیشتیمانى بدرێت، به‌گوێره‌ى رۆژنامه‌كه‌ ئه‌مه‌یش بێ متمانه‌یى مسته‌فا كازمى ده‌نوێنێ به‌ وه‌زاره‌ته‌كه‌ چونكه‌ گومان ده‌كرێت زۆرێك له‌ كارمه‌ند و پۆلیسه‌كانى له‌ رووداوه‌كه‌ تێوه‌گڵابن.

بۆیه‌ دوێنێ حه‌مید شه‌تڕى سه‌رۆكى ده‌زگاى ئاسایشى نیشتیمانى سه‌ردانه‌ى شوێنى رووداوه‌كه‌ى كردووه‌.

به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى بڵاوكراونه‌ته‌وه‌ پێشبینى ده‌كرێت جگه‌ له‌ دوورخستنه‌وه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى بابل، چه‌ندان به‌رپرسى تر به‌ هۆى رووداوه‌كه‌ له‌ پۆسته‌كانیان دوور بخرێنه‌وه‌.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین