كازمى سه‌ركرده‌كه‌ى حه‌شدى شه‌عبى به‌رداوه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

سه‌رچاوه‌ عێراقییه‌كان ئاشكراى ده‌كه‌ن، به‌ بیانووى نه‌بوونى به‌ڵگه‌ى پێویست له‌سه‌ر تاوانه‌كانى، قاسم موسلیح سه‌ركرده‌ى حه‌شدى شه‌عبى تۆمه‌تبار به‌ تیرۆر به‌ردراوه‌. ئه‌مه‌یش دواى ئه‌وه‌ دێت كه‌ فشارێكى زۆر له‌لایه‌ن میلیشیاكان و لایه‌نه‌كانى شیعه‌ خرایه‌ سه‌ر مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق بۆ به‌ردانى.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى عه‌ره‌بییه‌ باسى له‌وه‌ كردووه‌ چه‌ند زانیارییه‌كى جیاجیا له‌سه‌ر به‌ردانى قاسم موسلیح بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، سه‌رچاوه‌ عێراقییه‌كانیش دووپاتى ده‌كه‌نه‌وه‌ دادگا بڕیارى به‌ردانى داوه‌، گوایه‌ به‌ڵگه‌ى پێویست بۆ گرتنى نییه‌.

تا ئێستا به‌ فه‌رمى حكومه‌تى عێراق روونكردنه‌وه‌ى له‌سه‌ر ئه‌و زانیارییانه‌ نه‌داوه‌.

ماڵپه‌ڕى عه‌ره‌بییه‌ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات سه‌رچاوه‌كان له‌ حه‌شدى شه‌عبى دووپات له‌سه‌ر به‌ردانى ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ى حه‌شدى شه‌عبى ده‌كه‌نه‌وه‌.

قاسم موسڵیح له‌ 26ى مانگى رابردوو، له‌لایه‌ن هێزه‌كانى عێراقه‌وه‌ به‌ تۆمه‌تى تیرۆر ده‌ستگیركرا. گرتنى موسلیح گرژییه‌كى زۆرى له‌نێوان حكومه‌تى عێراق و میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى دروست كرد.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین