بەهار عەلی: ٢٠١٠ سەردەمی زێڕێن بوو بۆ ئافرەتان هەواڵ

نوچە: ئافرەتان

بەهار عەلی، بەڕێوەبەری رێکخراوی ئێمە بۆ گەشەپێدانی مرۆیی لە لێدوانێکدا بۆ نوچەنێت گوتی: ماوەیەک حکومەت بە دەنگی بەرز وەڵامدەرەوەی کێشەکان بوو. دەکرێت ئەو سەردەمە بە سەردەمی زێڕینی ژنان ناو ببەین.

بەهار عەلی، سەبارەت بە گرنگیدانی حکومەت بۆ کێشەکانی توندوتیژی ئافرەتان لە سەرەی لیستەکە نییە و دەڵیت: ساڵانی (٢٠٠٥-٢٠١٠)بە ماوەی زێڕین بۆ گرنگیدان بە پرسەکانی ژنان لە هەرێمی کوردستان دادەنرێت. ئەوکاتە کارکردن لەسەر کێشەکانی ژنان لەسەرەوەی ئەجێندای کاری حکومەت بوو. حکومەت بە دەنگی بەرز وەڵامدەرەوەی کێشەکان بوو.

سەبارەت بە بەرهەمەکانی ئەم بەدەنگەوە هاتنەی حکومەت بەهار باس لە یاساکان دەکات" لەم ساڵانەدا  یاسای باش هەموارکران و دام و دەزگای تایبەتی دامەزران، بەڵام لە ساڵی ٢٠١٠ بە دواوە ئەم گرنگیدانە کەمبووەوە، تا هاتنی داعش و جینۆسایدی ئێزدییەکان، ئەمە وایکرد حکومەت هەموو سەرنجی لەسەر گرنگیدان بە بواری سەربازی و رووبەرووبوونەوەی داعش بێت".

بەڕێوەبەری رێکخراوی ئێمە، هاتنی ئاوارەکان بە هۆکارێکی دیکەی ئەم بە دەنگەوە نەهاتنە دەزانێت" هاتنی ئاوارەکان، حکومەت و رێکخراوەکانیشی بە جۆرێکی تر سەرقاڵ کرد. زۆر لە رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان کارەکانی خۆیان هێنایە عیراق، بە تایبەت هەرێمی کوردستان. پارەکانیان بۆ کارکردن لەسەر ئەم دۆسیەیە خەرج دەکرد. بۆیە دەیان رێکخراو بۆ کارکردن لەسەر مەلەفی ژنان دروستبوون، بەڵام ئێستا هەموو ئەولەویەتەکان بۆ فریاکەوتنی ئاوارەکانە".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین