ئه‌و گه‌نجه كێ بوو زله‌یه‌كى له ماكرۆن دا؟
نوچه‌نێت
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه هه‌شتى حوزه‌یران كاتێك ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆك كۆمارى فه‌ڕه‌نسا باشوورى وڵاته‌كه‌ى به‌سه‌ر ده‌كرده‌وه له ناوچه‌ى درۆم له خه‌ڵك نزیك بووه‌وه، پیاوێك زله‌یه‌كى لێدا و پاسه‌وانانى سه‌رۆك پیاوه‌كه‌یان دوورخسته‌وه.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى له فڕانس 24 بڵاوكراوه‌ته‌وه و ئه‌و پیاوه له‌گه‌ڵ دوو كه‌سى تر گیراون و لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت تا بزانرێ به چ هۆكارێك ئه‌و كاره‌یان كردووه.
تا ئێستا هیچ زانیارییه‌كى ئه‌و كه‌سانه بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كرێت جیا له‌و كه‌سه‌ى زله‌كه‌ى له ماكرۆن داوه، دوو كه‌سه‌كه‌ى تریش په‌یوه‌ندییان به رووداوه‌كه هه‌بووه.
فڕانس 24 ده‌ڵێ، "ئه‌و كه‌سه‌ى له ماكرۆنى داوه ته‌مه‌نى 28 ساڵه" له كاتى لێدانه‌كه دوو رسته‌ى وه‌ك هوتاف كێشاوه و به فه‌ڕه‌نسى گوتویه‌تى، "مۆنژوا سه‌ندونێ، ئه‌به‌له ماكرۆنى" مسته‌فا توسه سه‌رنووسه‌رى مۆنتى كارلۆ له‌باره‌ى ئه‌و دوو رسته‌یه ده‌ڵێ، "مۆنژوا سه‌ندۆنى، بانگه‌وازى جه‌نگه جاران لایه‌نگرانى رژێمى پاشایه‌تى ئه‌و بانگه‌وازه‌یان به‌كارده‌هێنا، رسته‌كه‌ى تریشى به واته‌ى كه‌وتنى ماكرۆنى دێت".
لایه‌نه‌كانى فه‌ڕه‌نسا دژى رووداوه‌كه وه‌ستاونه‌ته‌وه و سه‌رۆكى حكومه‌تى فه‌ڕه‌نسا زله‌كه به سووكایه‌تیكردن به دیموكراستى وه‌سف ده‌كات.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment