ئه‌مریكا چۆن رێگریى له‌ هه‌ڵدانى كه‌شتى ئاسمانى رووسى ده‌كات؟ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

دیمیترت رۆگۆزین سەرۆکی ئاژانسی ئاسمانیی رووسی هۆشداری دەداتە ئەمریکا بەوەی رووسیا ساڵی ٢٠٢٥ لە وێستگەی ئاسمانیی نێودەوڵەتی دەکشێتەوە ئەگەر ئەمریکا ئەو سزایانەی لەسەر لانەبات کە دەبنە لەمپەڕ لە بەرده‌م هەڵدانی مانگە دەستکردە رووسییەکان.

وتەکانی رۆگۆزین لە پەڕلەمانی وڵاتەکەی بوون چەند رۆژ بەر لە وادەی کۆبوونەوەی هەردوو سەرۆکی ئەمریکا و ڕووسیا و تێیدا وتی، "رووسیا تووشی سەختی بووەتەوە لە هەڵدانی مانگە دەستکردەکانیدا، ئەویش بەهۆی چەند گەمارۆیەکی ئەمریکا کە رێگە لە هاوردەکردنی هەندێک چیپی ئەلیکترۆنی دەگرن، ئەوانەش بۆ پرۆگرامی ئاسمانیی رووسیا زۆر پێویستن".

رۆگۆزین وتیشی، "مووشەکی پێویستمان هەن، بەڵام ئەو بەشەمان نییە کە هەڵی دەدات بۆ بۆشایی ئاسمان، هەروەها کەشتیی ئاسمانیشمان هەن، بەڵام یەک پارچەی ئەلیکترۆنیمان دەوێت بۆ کارپێکردنیان، بەهۆی سزاکانەوە ناتوانین ئەو پارجە بچووکە بکڕین".

ئەمریکا و وڵاتانی خۆرئاوا ساڵی ٢٠١٤ هەندێک سزایان بەسەر رووسیادا سەپاند، لە پاشهاتی ئەوەی دوورگەی کریمیای ئۆکرانیای خستە سەر سنووری وڵاتەکەی.

بەم دواییانەش ئەمریکا گورزەیەکی دیکە سزای بەسەر رووسیادا سەپاند، بە تۆمەتی ئەوەی رووسیا دەستێوەردانی لە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا کردووە، هەروەها تۆمه‌تی ئەنجامدنی هێرشی ئەلیکترۆنی و ژەهرخواردکردنی سەرکردەی ئۆپۆزسیۆنی رووسیا ئەلێکسی ناڤالنی، رووسیا لای خۆیەوە تەواوی ئەم سێ تۆمەتە رەتدەکاتەوە.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین