پەرلەمان وه‌ڵامی مامۆستایانی وانەبێژ دەداتەوە کوردستان- عێراق

سیهام میران – تایبەت بە نوچەنێت

بۆ دامه‌زراندنیان مامۆستایانى وانه‌بێژ سه‌ردانى په‌رله‌مانى كوردستان ده‌كه‌ن و سه‌رۆكى په‌رله‌مان دوایین وه‌ڵامى حكومه‌تیان پێده‌دات و به‌ڵێنیشیان پێده‌دات بابه‌تى دامه‌زراندنى ئه‌وان كه‌یسێكى زیندووى په‌رله‌مان ده‌بێت.

مامۆستایانی وانەبێژ سەردانی پەرلەمان دەکەن، لەبارەی دامەزراندنیان پەرلەمان دووپاتى كردووه‌ته‌وه‌ کە بریاری دامەزراندن بە تەواوی لە دەست حکومەتە و دوا وه‌ڵامى حكومه‌تیشى پێڕاگه‌یاندوون.

سەلما فاتیح، سەرۆکی لیژنه‌ى ڕۆشنبیری و کۆمەڵگەی مەدەنی كه‌ له‌ دیدارى نوێنه‌رى نوێنه‌رانى مامۆستایانى وانه‌بێژ و سه‌رۆكى په‌رله‌مان ئاماده‌ بووه‌، لە لێدوانێکی تایبەت بۆ نوچەنێت باسى له‌ ناوەرِۆکی ئەم دیدارەكه‌ كرد.

ئەمرۆ چوارشەممە نؤی حوزەیران، سەلما فاتیح سەرۆکی لیژنه‌ى رۆشنبیری و کۆمەڵگەی مەدەنی لة ثةرلةمانى كوردستان بۆ نوچەنێت گووتی، "سەرۆکی پەرلەمان دوێنی پێشوازی کرد لە نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ چونکە هاتبوون داوایان لە پەرلەمانی کوردستان کرد کە پشگیری و پشتیوانی داواکەیان بێت بە پی داتاکان نزیکەی ١٧ هەزار مامۆستا دەبێت".

سه‌لما فاتیح ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ كرد ئه‌و مامۆتسایان داوای دامه‌زراندن ده‌كه‌ن، كه‌چى  به‌ گوته‌ى  ئه‌و، دانانی مامۆستایانی وانەبێژ بە پێ پێویستى وەزارەتی پەروەردە دانراوە بۆ گرەوپێدان بە کەرتی پەروەردە و رێکخستنى کەرتی پەروەردە بە پرِکردنەوەی بۆشاییەکان"

سه‌باره‌ت به‌وه‌ى په‌رله‌مان چى بۆ مامۆستایانى وانه‌بێژكردووه‌، سه‌لما فاتیح گوتى،  "هەروەک دەزانرێ دامەزراندن پەیوەندی بە دەسەڵاتی جێبەجێکارە، بەرێز سەرۆکی پەرلەمان و ئەندامانی نوێنەرانی لیژنە جەختمان لەسەر ئەوە کردەوە کە حکومەت ئەگەر بۆشای یاسایی هەیە و پەکی کەوتووە لەسەر برِیارێکی پەرلەمانی کوردستان بۆ ئەم بابەتە چارەسەر بکات ئێمە هاوکار و هەماهەنگ و پشتیوان  دەبین، بەڵام ئەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە پەرلەمانی گووتووە کە هیچ بۆشاییەکی یاسایی  لەسەر نییە تا پێویستی بە بریاری پەرلەمانی کوردستان بێت. بۆیە بابەتەکە تەواو لە دەسەڵاتی جێبەجێکاردایە بۆ دامەزراندنیان".

له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا سەلما فاتیح باسى له‌وه‌ كرد په‌رله‌مان له‌ هه‌وڵى خۆى به‌رده‌وام ده‌بێت، ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ ده‌ڵێ،" ئێمە له‌ پەرلەمان داماننابوو دانيشتنێكى تایبەت لەسەر دۆخی مامۆستایانی وانەبێژ و یەکەمەکانی کوردستان فەرمانبەرانی گرێبەست لەگەڵ حکومەتە بە ئەنجام بگەیەنین، بەڵام ئەم بابەتە بەهۆی دانیشتنى مووچەوە دواکەوتووە ئەگەرنا سەرۆکی پەرلەمان بەڵێنی پێدان کە ئەم بابەتە بابەتێکی کراوە دەبێت و کەیسێکی زیندوو دەبێت لە پەرلەمانی کوردستان".

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین