لاڤرۆڤ: ئه‌مریكا زانیارى له‌باره‌ى فڕۆكه‌ مالیزییه‌كه‌ شاردۆته‌وه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا دەڵێت، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا زانیاریی زۆر گرنگ دەشارێتەوە لەبارەی کارەساتی ئەو فڕۆکە مالیزییەی ساڵی ٢٠١٤ بەردرایەوە.

لە وتەیەکیدا لە کۆڕبەندی ساڵانەی "خوێندنەوەکانی بریماکۆڤ" لە مۆسکۆی پایتەختی ڕووسیا، ڕۆژی چوارشەممە ٩ی حوزەیران، سێرگی لاڤرۆڤ وتی کە واشنتن ڕەتیدەکاتەوە ئەو وێنانە پیشان بدات کە مانگە دەستکردەکانی لە ١٧ی تەممووزی ٢٠١٤ تۆماریان کردوون بۆ گەشتی فڕۆکەوانیی ژمارە MH17، ئەوەش مانای شاردنەوەی زانیاری و ڕووداوی زۆر گرنگە لەم بارەیەوە.


فڕۆکە مالیزییەکە لە جۆری بۆینگ، لە گەشتیكدابوو لە ئەمستەردامی پایتەختی هۆڵەنداوە بەرەو پایتەختی مالیزی کوالالامپور، کاتێک لە ناوچەیەکی ژێردەسەڵاتی جوداخوازانی سەر بە ڕووسیا لە ئۆکرانیا کەوتە خوارەوە.

هەریەک لە جوداخوازەکان و حکومەتی ئۆکرانیا لایه‌نی بەرامبەر تۆمەتبار دەکات بە بەردانەوەی فڕۆکە مەدەنییەکە و بەپێێ لێکۆڵینەوەکانیش ئەو فڕۆکەیە بە مووشەکێکی زەمینی بەرەو ئاسمان پێکراوە.

وەزیرە ڕووسییەکە ڕوونیکردەوە کە چەند ڕۆژی ڕابردوو دادگا لە هۆڵەندا رایگەیاندووە کە هیچ هیوایەک نەماوە لەوەی ئه‌مریکا ئەم وێنە بەڵگەییانە پیشان بدات و ئەم بابەتە به‌لاى دادگاوە داخراوە، وەکو لاڤرۆڤ دەڵێت بەمەش ئەمریکا زانیاریگەلێک دەشارێتەوە کە ئێجگار گرنگن.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین