135 كاندیدى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق دوورخرانه‌وه
نوچه‌نێت
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 12ى حوزه‌یران ماڵپه‌ڕى سكاى نیوز له راپۆرتێكدا بڵاوى كردووه‌ته‌وه 135 كاندیدى تر له هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق دوورخراونه‌ته‌وه، پێشتریش 20ى كاندیدى تر دوورخرابوونه‌وه، به‌مه كۆى كاندیدانى دوورخراوه له هه‌ڵبژاردنه‌كان تا ئێستا ده‌بێته 155 كه‌س.
جومانه غلاى گوته‌بێژى كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق لێدوانى بۆ ماڵپه‌ڕه‌كه داوه و گوتویه‌تى، ئه‌وانه‌ى پێشتر "20 كاندیده‌كه" به‌هۆى به‌ڵگه‌ى تاوان و تێوه‌گڵانیان له كارى نایاسایى دوورخرانه‌وه، به‌ڵام ئه‌م لیسته نوێیه به‌هۆى ئه‌وه‌یه كاندیده‌كان سه‌ربه ده‌زگا ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كانن، چونكه به‌گوێره‌ى یاسا ناكرێت ئه‌وان خۆیان كاندید بكه‌ن ته‌نیا له حاڵه‌تى خانه‌نشینى و ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه نه‌بێت.
بڕیاره له 10 تشرینى یه‌كه‌مى داهاتوو پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى په‌رله‌مانى عێراق به‌ڕێوه‌بچێت، پرۆسه‌ى وردبینیكردن له كاندیده‌كان به‌رده‌وامه، هه‌ر كاندیدێك دووربخرێته‌وه ده‌رفه‌تى هه‌یه له‌ماوه‌ى سێ رۆژ تانه له بڕیارى دوورخستنه‌وه‌ى بدات و 15 ده‌زگا له حكومه‌تى فیدڕاڵى و هه‌رێم له پرۆسه‌ى وردبینى به‌شدارن.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment