ئەندامێکی پەرلەمان: ئەم کارەی راگەیاندن دەبێتە هۆی تێکدانی خێزان هەواڵ

سیهام میران: نوچەنێت

چالاکوانانی بواری مافەکانی ئافرەتان، ساڵانی ٢٠٠٦ بەو لاوە بە سەردەمی زێڕین بۆ کارکردن و دەستکەوتەکانی مافەکانی ئافرەتان لە هەرێمی کوردستان دەزانن، لە رووی دەرکردن و هەموارکردنەوەی یاسای باش بەڵام گلەیی لە جێبەجێکردنیان هەیە، ئەندامێکی لیژنەی کاروباری یاسایی لە پەرلەمانی کوردستان بە نوچەی گوت: راگەیاندن سەبارەت بە کێشەکان و هوشیارکردنەوەش رۆڵی ئەرێنی نابینێت.

سارە دڵشاد، ئەندام لە لیژنەی کاروباری یاسایی پەرلەمانی کوردستان لە لێدوانێکدا دەڵێت" یاسای بە رەنگاربونەوەی توندو تیژی خێزانی هەیە ئەم یاسایە لە چەند ماددەیەک پێکهاتووە بەڵام وەکو خۆی جێبەجێ ناکرێت و باش چاودێری ناکرێت".

سەبارەت بە هۆکاری جێبەجێنەکردنی ئەم یاسایە وەکو خۆی سارە بۆ چەند هۆکارێک دەیگەڕێنێتەوە"دەبێت دامەزراوەکان یاساکان باش جێبەجێ بکەن و هەست بە بەرپرسیارێتی بکەن، ئافرەتان هوشیار بکرێنەوە و بتوانن متمانەیان بە خۆی هەبێت لە ناو کۆمەڵگە و دامەزراوەکانیش بتوانێت پارێزگاری لە مافەکانی خۆیان بکەن".

سەبارەت بەو کێشانەی کە ئێستا روو لە زیادبوونن ئەو ئەندام پەرلەمانە گوتی" ڕۆژانە چەندین کێشە ڕوو بە ڕووی ژن دەبێتە و کاریگەری نەرێنی لە سەر کۆمەڵگە دروست دەکات وەکو، دیاردەی زوو بەشودانی کچان و بە بێ ویستی خۆیان و زیادبوونی رێژەی خۆکوشتن و خۆ سوتاندن. لەبەرئەوەی ئێستا لە زوربەی ماڵەکان چەک هە یە و هەشیانە بی مۆڵەتە ئەمە هۆکارێکە بۆ خۆکوژی و چەندین کێشەی تریشی لێ دەکەوێتەوە".

سارە دڵشاد باس لە رۆڵی راگەیاندن دەکات و پێیوایە نەرێنییە"دەبێت راگەیاندن رۆڵی باشیان هەبێت، بەڵا م بە داخەوە دەبینی ڕۆژانە چەندین کەیس بە ناشارەزایی لە راگەیاندنەکان باس دە کرێت و پیشان دەدرێت، ئەمەش دەبێتە هۆی هاندانی خەڵک و تێکدانی خێزان".

لە بارەی رۆڵی پەرلەمان لە چاودێری جێبەجێکردنی یاساکان، سارا دڵشاد دەڵێت " ئێمە وەکو پەرلەمانی کوردستان چاودێرین لە سەر یاساکان، بۆ ئەوەی باشتر جێبەجێ بکرێت، بە پێی پەیرەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان چەند ماددەیەک هەیە ڕێکارەکانی چاودێری و بە دواداچوونی دیاری کردووە. یەکێک لە یاسا هەرە گرینگانەی لەم خولە کە یاسای چاکسازی بوو حکومەتی هەڕێمی کوردستان هەموو سێ مانگ جارێک ڕاپۆرت دە نێرێت بۆ پە رلەمانی کوردستان . بۆئەوەی چاودێریکی باشبین، ئێمە لیژنەیەکی تایبەتمان هەیە لە پەرلەمانی کوردستان تایبەتە بە داکۆکی لە مافی ئافرەتان، دەکات پێویسە لە سەر لایەنە پەیوەندارەکان بەپێی یاسا مامەڵە لە گەڵ کێشەکانی ژنان بکات و سنورێک دابنرێت".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین