گۆڵف کیستۆن پترلیۆم:  بەرهەمهێنانی نەوت لە کێڵگەی شێخان زیادیکردووە کوردستان- عێراق
کۆمپانیای گۆڵف کیستۆن پترلیۆمی بەریتانی، سەرەرای لێکەوتەکانی پەتای کۆرۆنا، ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی لە کێلگەی نەوتی شێخان بۆ 55 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە بەرزکردۆتەوە.

نوچەنێت

 لە دواین ئاماری بڵاوکراوەی کۆمپانیای گۆڵف کیستۆن پترلیۆمــــــــی بەریتانی، ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی کێلگەی شێخان بە رێژەی ٪20 بەرزبۆتەوە، ئەمەیش دوای ئەوەی کە ڕێژەی بەرهەمهێنانی ڕۆژانە بە بڕی  6 هەزار و 950  بەرمیل زیادیکردووە، کە 43 هەزار و 600 بەرمیل بووە ، بڕیار وایە تا کۆتاییەکانی ساڵی 2021، ئاستی بەرهەمهێنانی لە کێلگەی شێخان بگەیێنێتە 55 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە.

لەو بارەیەوە کۆمپانیای GKP ڕایگەیاند" پلانی کۆمپانیاییەکەمان بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی شێخان بوو بۆ 55 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا تا ساڵی 2022، بەڵام هەوڵە بەردەوامەکانمان وێرای لێکەوتەکانی کۆرۆنا، ئاستی بەرهەمهێنانمان پێش ئەو وادەیە بەرز دەکەینەوە، ئەمەیش ئەوە دەگەینێت کە بەردەوامین لە کارکردن لە ژینگەیەکی سەخت بەهۆی کۆڤید 19ەوە.

کۆمپانیای گۆڵف کیستۆن پترلیۆمــــــــی بەریتانی، خاوەن ٪80ـی پشکەکانی کێلگەی نەوتی شێخانە، و لە پلانیدایە  ئاستی بەرهەمهێنان لەو کێلگەیە بۆ زیاتر لە 110 هەزار بەرمیل بەرز بکاتەوە.

سەبارەت بە ئەو شایستە داراییانەی کە لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان وەریگرتوون، کۆمپانیای GKP ڕایگەیاند" ئەو بەر پارەی کە لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان وەرگیراون، سەرجەمیان 100 ملیۆن و 800 هەزار دۆلار بووە،بەڵام  78 ملیۆن و 900 هەزار دۆلار لەو پارەیە، شایستەی کۆمپانیای GKPـی بووە لە نەوتی فرۆشراو و بەشەکەی تری بری قەرزی ماوە بوو لە لەیان حکوومەتەوە".

کێڵگەی شێخان، بە کێڵگەیەکی گرنگی بەرهەمهێنانی  نەوت دادەنرێت لە سنووری پارێزگای دهۆک، مێژووی بەرهەمهێنانی نەوت لەو کێڵگەیە دەگەرێتەوە بۆ  تەمموزی 2013، تاوەکو ئێستا زیاتر لە 85 ملیۆن بەرمیل نەوت لە کێڵگەکە بەرهەمهاتووە.

 

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین