بایدن و پوتین دوای کۆبوونەوەکەیان کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی خۆی بە جیا دەبێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

سەرۆکی ئەمریکا ئاشکرای کردووە کە کۆنگرەی رۆژنامەنوسیی هاوبەش لەگەڵ سەرۆکی رووسیا ساز نادات، بەڵکو بە جیا کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیی دەبێت.

یەکشەممە 13ی حوزەیران سەرۆک جۆ بایدن هەندێک بۆچوون و زانیاریی خستەڕوو لەبارەی ئەو کۆبوونەوەیەی رۆژانی داهاتوو لەگەڵ ڤلادیمیر پوتین کۆیدەکاتەوە.

بایدن دووپاتی کردەوە کە وڵاتەکەی خوازیار نییە بچێتە ململانێیه‌وە لەگەڵ رووسیا و لە کۆبوونەوەی داهاتووش لەگەڵ پوتین بە روون و راشکاوی قسەی لەگەڵ دەکات.

وتەکانی بایدن لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا بوون لە پەراوێزی لووتکەی وڵاتانی گرووپی حەوت لە بەریتانیا و تێیدا وتیشی، "پووتین راستی کرد کە وتی پەیوەندییەکانی ئەمریکا و رووسیا دابەزیون بۆ نزمترین ئاست".

بایدن وتی، " لە کۆبوونەوەکەدا لەگەڵ پوتین زۆر روون و راشکاو دەبێت سەبارەت بە ناکۆکییەکانی نێوان رووسیا و ویلایەتە یەکگرتووەکان".

لەبارەی ئەوەی بۆچی کۆنگرەی هاوبەشی رۆژنامەنووسیی نابێت لەگەڵ پوتین، بایدن وتی "خۆ ئەمە پێشبڕکێ نییە سەبارەت بەوەی بزانین کێ باشتر قسە دەکات بۆ رۆژنامەنووسان".

ئەوە لەکاتێکدایە کە شەممە ١٢ی حوزەیران کۆشکی سپی رایگەیاند کە بایدن دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ هاوتا رووسییەکەی، کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیی بە تەنیای دەبێت و لەگەڵ پوتین کۆنگرەی رۆژنامەنووسیی هاوبەش ئەنجام نادات.

کۆشکی سپی دەڵێت کۆنگرەی رۆژنامەنووسیی تاک گونجاوترە لە هی هاوبەش.

لە وەڵامدا وتەبێژی سەرۆکایەتی رووسیا، دیمیتری بیسکۆڤ، وتی "وا دیارە ئەم شێوازە لەلایەن بایدنەوە پەیڕەو دەکرێ، ئەوە بوو لەگەڵ بۆریس جۆنسن سەرۆک وەزیرانی بەریتانیاش کۆنگرەی رۆژنامەنووسیی هاوبەشی ئەنجام نەدا".

بیسکۆڤ وتیشی "دوای تەواوبونی گفتوگۆکان، سەرۆک پووتینیش بە جیا قسە بۆ ڕۆژنامەنووسان دەکات".

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین