بایدن پوتین له‌  عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

بایدن ئامادەیە هاوکاری لەگەڵ رووسیا بکات، ئەگەر ئەو وڵاتەش خوازیاری ئەوە بێت، بەڵام بەڵێنی داوە وەڵامی ئەو چالاکییە زیانبەخشانەش بداتەوە کە لایەنی رووسی ئەنجامیان دەدات.

سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت لە کۆبوونەوەکەیدا لەگەڵ پوتین، له‌ هێڵە سوورەکان ئاگادارى ده‌كاته‌وه‌.

بایدن نایشارێتەوە کە ئەو رووبەڕووى ركابه‌رێكى بەهێز ده‌بێته‌وه‌، کە مەبەستی لە ڤلادیمیر پوتینی سەرۆکی رووسیایە.

دوو رۆژ بەر لە کۆبوونەوەکە لەگەڵ پوتین، بایدن تۆنێکی زبری هەڵبژارد بوو سەبارەت بە باسکردنی رووسیا و پوتین، بەڵام ئەوەشی نەشاردەوە کە لای ئەو پوتین پیاوێكی بەهێز و زیرەکە.

سەرۆکی ئەمریکا نیگەرانیی خۆی دەربڕی سەبارەت بە چارەنووسی بەرهەڵستکاری رووسیا ئەلێکسی ناڤالنی، کە ئێستا لە زیندانەکانی رووسیادایە. هۆشداریشی دا ئەگەر ئەو پیاوە بکوژن ئەوە پەیوەندییەکانی ئەمریکا و رووسیا به‌ خراپى تێکدەچێت.

چاوەکان لەسەر کۆبوونەوەی چاوەڕوانکراوی جۆ بایدن و ڤلادیمیر پوتینن، بەشێک پێیانوایە سەهۆڵبەندانی پەیوەندییەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە دەتوێنێتەوە، بەشێکی دیکەش بە دووری دەزانن ئەنجامی گەورە و بەرچاوی لێبکەوێتەوە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین