بانكى ناوه‌ندى عێراق پڕۆژه‌ى سڕینه‌وه‌ى سێ سفرى دینارى ئاماده كردووه
نوچه‌نێت
ئه‌و راوێژكاره‌ى مسته‌فا كازمى كه ئابووریناسێكى نێوده‌وڵه‌تیشه له راپۆرتێكى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى (واع) به‌شدارى كردووه، كه دوێنێ یه‌كشه‌ممه 20ى حوزه‌یران بڵاوكراوه‌ته‌وه و تێیدا باسى له‌وه كردووه، بانكى ناوه‌ندى پڕۆژه‌ى لابردنى سێ سفرى له دراوى دینارى عێراق داناوه، بۆئه‌وه‌ى چاكسازيى له مامه‌ڵه‌كردن به‌و دراوه بكات، كه له ئه‌نجامى ئابڵوقه‌ى ئابوورى نۆهه‌ده‌كانى سه‌ده‌ى رابردوو قوڕس بووه.
مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح دووپاتى ده‌كاته‌وه ده‌مێكه بانكى ناوه‌ندى لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و پڕۆژه‌یه ده‌كات و تاوتوێى 54 ئه‌زموونى وڵاتانى له لابردنى سفره‌كانى دراو كردووه، كه له‌دواى جه‌نگى جیهانى دووه‌مه‌وه ئه‌و دیارده‌یه هه‌بووه تا چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر كه دوایین جار ئێران و توركیا بوون سفرى دراوه‌كانیان سڕییه‌وه.
بۆچى سفر له دراو زیاد ده‌كرێت؟
له وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره ئه‌و ئابووریناسه ده‌ڵێ، "دیارده‌ى زیادكردنى سفر له یه‌كه دراوییه‌كان بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه ئابوورى رووبه‌ڕووى شه‌پۆلێكى تووندى هه‌ڵاوسان و به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى شته‌كان ده‌بێته‌وه، له‌و كاته‌دا یه‌كه بچووكه‌كانى دراو تواناى مامه‌ڵه‌یان نامێنێ، بۆیه سفر زیاد ده‌كرێت".
سه‌باره‌ت به ئه‌زموونى عێراق مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح ده‌ڵێ، "ئه‌و هه‌ڵاوسانه توونده‌ى له نۆهه‌ده‌كان له ئابوورى عێراقى دا، سێ سفرى بۆ هه‌ر یه‌كه‌یه‌كى دراوى عێراقى زیاد كرد، دینارێك بووه هه‌زار دینار، 10 دینار بوو به 10 هه‌زار دینار به‌مشێوه‌یه یه‌كه‌كانى تریش زیاد بوون، له‌و كاته‌یشدا یه‌كه بچووكه‌كان ون بوون 250 فلس بووه 250 دینار كه ئه‌مه‌یان به بچووكترین یه‌كه‌ى ده‌ستاوده‌ستكردنى رۆژانه داده‌نرێت".
مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح دوو مه‌رجى سه‌ره‌كى له سڕینه‌وه‌ى سفره‌كان دیار ده‌كات یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه سه‌قامگیرى نرخ و گه‌شه‌ى ئابوورى جیهان بێت، دووه‌میان سه‌قامگیرییه‌ك له ژیانى سیاسى ئه‌م وڵاته هه‌بێت. ئاماژه بۆ ئه‌وه‌یش ده‌كات گۆڕانكارییه‌كه كه ده‌بێت بكرێت لابردنى سێ سفڕه بێ ئه‌وه‌ى له‌ڕووى ژمێریارییه‌وه پاره‌كه به‌هاى خۆى له ده‌ست بدات. واته هه‌زار دینار بكرێته‌وه دینارێك و 10 هه‌زار بۆ 10 دینار و 25000 بۆ 25 دینار بچووك بكرێته‌وه.
له‌كۆتایى قسه‌كانیشى باس له‌وه ده‌كات پڕۆژه‌ى سڕینه‌وه‌ى سفڕه‌كان له‌لایه‌ن بانكى ناوه‌ندییه‌وه له‌ڕووى ته‌كنیكییه‌وه ئاماده ده‌كرێت و كه ئه‌م ده‌زگایه به‌رپرسى فه‌رمییه له بوارى دراو و دارایى. له ئێستادا جێبه‌جێكردنى پڕۆژه‌كه دوا خراوه، تا كاتێكى گونجاو دێت، به‌ڵام ئه‌مه به‌شێك ده‌بێت له چاككردنى سیسته‌مى دراو له عێراق.
له‌دواى داگیركردنى كوێت له لایه‌ن رژێمى به‌عسه‌وه له ئابى 1990 كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ئابڵوقه‌یه‌كى ئابوورى به‌سه‌ر عێراق سه‌پاند، به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌و وڵاته رووبه‌ڕووى قه‌یرانێكى ئابوورى قووڵ بووه‌وه، له ئه‌نجامدا رێژه‌ى هه‌ڵاوسان گه‌یشته سه‌رووى 3000% بۆیه حكومه‌تى عێراق ئه‌و كات ناچار بوو خۆى پاره چاپ بكات و سێ سفر بۆ دراوه‌كه‌ى زیاد بكات.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment